یانه‌ی برایه‌تی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرین تۆمار كرد
له یارییه‌كانی قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی برایه‌تی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر له به‌غدا رووبه‌ڕووی سناعه بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام برده‌وه.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی برایه‌تی له رێگه‌ی ئامانج ئه‌كره‌م له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرا.
یانه‌ی برایه‌تی كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه به ئاگرین ناسراوه و شانبه‌شانی یانه‌كانی (كه‌رخ، غفك، رومادی، سناعه و ناسریه) یاری ده‌كات.
هه‌ر له هه‌مان كۆمه‌ڵه، یانه‌ی عفك به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له روومای برده‌وه و یانه‌ی كه‌رخیش 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به ناسریه هێنا.