به وێنه...ریال مەدرید پلانی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانه داڕشتووە
دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز، دەستی کردووە بە ھەوڵەکانی بۆ ھێزکردنی زیاتری ریزەکانی تیپەکەی، له‌م نێوه‌نده‌یشدا ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی له لالیگا كردۆته ئامانج.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانیا، ئاماژەی بەوەکردووە ئێستا مێرێنگێ بە وردی چاودێری یاریزان ئالڤارۆ ئۆدریوزۆلای بەرگرکاری راستی ریال سۆدیداد دەکات كه پێشتر له لایه‌ن یانه‌ی بارسێلۆناش داواكرا بوو.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێرێز بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه ئاماده‌یه، بەڵام گواستنەوەکەی پێویستی بە ھەڵکردنی گلۆپی سەوزی راھێنەر زینەدین زێدان و ئاستی ئەشرەف حەکیم ھەیە.
لە ھەواڵەکەی مارکادا ھاتووە، بیرکردنەوە لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسه‌تی نوێی فلۆرێنتینیۆ پێرێز كه ئێستا پشتی له یاریزانی ئاماده‌كراو كردووه و زیاتر بیر له گواستنه‌وه‌ی یاریزانی لاو ده‌كاته‌وه.
ئۆدریۆزۆلا، تەمەنی تەنیا 21 ساڵە، ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات کە بەرگری راستە، رەنگە گواستنەوەی بکەوێتە کۆتایی وەرز، چونکە بەندە به ئاست و گه‌ڕانه‌وه‌ی کارفاخاڵ و ئاستی ئەشرەف حەکیمی، نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره لاوه‌كه‌ی سوسیداد بڕی 40 ملیۆن یۆرۆیە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم