به فه‌رمی ریال مه‌درید فرۆشتنی یاریزانێكی دیكه‌ی راگه‌یاند
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له پێگه‌ی خۆی رۆیشتنی ئه‌شرف حه‌كیمی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی بۆ بوروسیا دۆرتمۆندۆی ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی كورت نووسیویه‌تی: به گرێبه‌ستێكی 2 وه‌رز و به‌شێوه‌ی خواستن ئه‌شره‌ف حه‌كیمی مه‌غریبی په‌یوه‌ندی به دۆرتمۆند كرد.
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی 19 ساڵان وه‌رزی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌درید ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید برده‌وه و زینه‌دین زیدان له شوێنی دانی كارڤاخاڵ پشتی پێده‌به‌ست، به‌وپێیه‌ی كارڤاخاڵ به‌هۆی پێكانه‌وه له چه‌ندان یاری دابڕا و حه‌كیمی شوێنه‌كه‌ی پڕ كرده‌وه.