بارسێلۆنا و ئانتوان گریزمان لەسەر گواستنەوەی یاریزانە فڕەنسییەکە رێکەوتوون

بارسێلۆنا نایەوێت نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی گریزمان بدات

K24- هەولێر

بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ ئانتوان گریزمانی هێرشبەری فڕەنسی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رێککەوتوون و بارسا دەیەوێت هاوینی داهاتوو گریزمان بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا و گریزمان رێککەوتوون هاوینی داهاتوو گریزمان پەیوەندیی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە بکات، بارسێلۆنا دەیەوێت رێگا چارەیەک بدۆزێتەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید رازی بکات گڵۆپی سەوز بۆ گریزمان هەڵ بکات، بێ ئەوەی بلاوگرانا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات کە 100 ملیۆن یۆرۆیە.

هاوینی رابردوو گریزمان نزیکبوو بچێتە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، بەڵام بەهۆی سڕاکرانی ئاتلێتی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هێرسبەرە فڕەنسییەکە بڕیاری دا لە یانەکەی بمێنێتەوە و مان یونایتدیش رۆمێلۆ لۆکاکۆی بۆ شوێنی گریزمان بردە ریزەکانی.

رووپەری ئەمڕۆی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی
رووپەری ئەمڕۆی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی