ڤیدیۆ.. ئەو یارییەی لەبەر شەڕ نەتوانرا خەڵات دابەش بکرێت

خەبیب لە مەکگریگۆری بردەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پڕبینەرترین یاریی هونەرە بەرگرییەکان لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوەچوو. خەبیب نورماگۆمیدۆڤی رووسی دوای بردنەوەی لە کۆنۆر مەکگریگۆر پارێزگاری لە نازناوی جیهان کرد.
خەبیب نورماگۆمیدۆڤ رووسی مەکگریگۆری ئێرلەندی ناچارکرد خۆی بەدەستەوەدات و ئەو یاریزانە ئێرلەندییەی تووشی شکست کرد و پشتێنی جیهانی بەدەستهێنا.
لە دوای تەواوبوونی یارییەکە، شەڕ و ئاژاوە لە نێوان خەبیب و یاریدەدەرەکانی مەکگریگۆر روویدا. سێ لە ئەندامانی تیمەکەی خەبیب بەهۆی هەوڵدانیان بۆ هێرشکردنە سەر مەکگریگۆر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و بە تۆمەتی دروستبوونی شەڕ و ئاژاوە تۆمەتبارن.
دانا وایتی بەڕێوەبەری پاڵەوانێتی یاریی هونەرە بەرگرییەکان رەتیکردەوە پشتێنەکە ببەخشێتە خەبیب، ئەمەش بەهۆی هەڵسەوکەتی ئەو یاریزانە رووسیە لە دوایین ساتەکان، کە بووە هۆی دروستبوونی ئاژاوە.