به ڤیدیۆ.. جیمی كاراگه‌ر به‌هۆی ره‌فتارێكی ناشرینه‌وه له شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كان سڕ كرا
كه‌ناڵی سكای سپۆرتسی بریتانیا، به‌هۆی ره‌فتارێكی ناشرینی، بڕیاریدا به ڕاگرتنی جیمی كاراگه‌ری كاپتنی پێشووی لیڤه‌رپوول له شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14 مارسی 2018، تؤری سكای بڵاویكردۆته‌وه ئه‌م بڕیاره دوای بڵاوبووه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی كاراگه‌ره له‌و كاته‌ی ئۆتۆمبێلی لێخوڕیه‌وه ئۆتۆمبێلێكی دیكه تانه‌ی له‌و یاریزانه‌ی پێشووی لیڤه‌رپوول داوه كه تیپه‌كه‌ی به دوو گۆڵ دۆڕاوه، ئه‌و یاریزانه‌ش نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی خۆی بكات و تفی لێ كردووه و به‌ر كچێكی 14 ساڵان كه‌وتووه كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بووه.
وته‌بێژی كه‌ناڵی سكای ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره‌ی كاراگه‌ر بڕیاریانداوه به هه‌ڵپه‌ساردنی كاركردن له‌گه‌ڵ جیمی كاراگه‌ر تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كانی تۆپی پێ.
كارگه‌ری ته‌مه‌ن 40 ساڵ، پێشتر له ئه‌كادیمیای یانه‌ی لیڤه‌رپوول پێگه‌یشتووه و كاروانی وه‌رزشی بۆ ماوه‌ی 33 ساڵ له یانه‌ی لیڤه‌رپوول تێپه‌ڕ كردوو هه‌ر له‌و یانه‌ش له 2013 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و وه‌ك شیكه‌ره‌وه له كه‌ناڵی سكای سپۆرتسی بریتانیا ده‌ستی به كاركردن كرد.