مۆدریچ: هەرگیز لەگەڵ مێسی یاریی ناکەم

مۆدریچ: هەرگیز لەگەڵ مێسی یاریی ناکەم

لۆکا مۆدریچ رەتیدەکاتەوە هەرگیز لە پاڵ لیۆنێل مێسی یاریی بکات و پێشیوایە ئانتوان گریزمان شایستەی ئەوەیە خەڵاتی بالۆن دۆر بەدەست بهێنێت.

لە لێدوانێکی بۆ گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ، لۆکا مۆدریچی ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند 'هەرگیز ئامادە نیم یاریی لە پاڵ لیۆنێل مێسی بکەم، هەمیشە من لە دژی ئەو یاریی دەکەم، هەرچەندە ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان'.

هەروەها باشترین یاریزانەکەی 2018 لەبارەی خەڵاتی بالۆن دۆری ئەمساڵ کە کۆتایی ئەمساڵ گۆڤارە فڕەنسییەکە دابەشی دەکات، گوتی 'زۆرن ئەوانەی پێیانوایە پێویستە ئەمساڵ خەڵاتی بالۆن دۆر بە یاریزانێکی فڕەنسی بدرێت، لەبەر ئەوەی فڕەنسا مۆندیالی 2018ی بەدەستهێناوە، من لە نێو یاریزانە فڕەنسییەکان ئانتوان گریزمان دەستنیشان دەکەم، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید پێشکەشی کرد'.

پێشتر لۆکا مۆدریچ لە ریزەکانی دینامە زەگربی کڕواتی و تۆتێنهامی ئینگلیزی یاریی کردووە و ئێستاش یاریزانی ریال مەدریدە، هەرگیز لەگەڵ میسی بەیکەوە یارییان نەکردووە، بەڵکو لە کلاسیکۆ ساڵانێکی زۆرە دژی یەکتری یاریی دەکەن.