مێسی و نێیمار به یه‌كه‌وه هه‌وڵ بۆ رازیكردنی ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ده‌ن
دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانیان، لیۆنێل میسی و نێیمار داسیلڤا پەیوەندییان بە یانەکەیانەوە کرد، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆناش رایگه‌یاندووه كه ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی پرێمه‌رلیگ ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل میسی ئارجانتینی و نێیمار داسیلڤای برازیلی دوای کۆتایی پەیوەندییان بە که‌مپی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیانەوە کرد، بریاروایە لە یەکەم یاری دۆستانە و ئامادەکاریدا ئەو یانەیە هەفتەی داهاتوو رووبەرووی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا ببێتەوە.
به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، مێسی و نێیمار گفتووگۆیان له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی بارسا كردووه، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه دێلی ئالی ناوه‌راستكاری تۆتێنهام بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا باشترین بژارده‌یه.
دێلی ئالی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، یه‌كێكه له باشترین ئه‌ستێره دهرهوهشاوهكانی پرێمه‌رلیگ و دوو ساڵه به باشترین یاریزانی لاوی خوله‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت.