5 هۆكار یێری مینای له یه‌كه‌مین یاری به درێسی بارسێلۆنا دواخستووه
یێری مینا، به‌رگریكاری نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا 20 رۆژی له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه تێپه‌ڕ كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك خوله‌ك به درێسی بارسا بكات، رۆژنامه‌ی ماركا 5 هۆكاری خستۆته‌ڕوو كه وای له ڤاڵڤێردی كردووه كه جارێ پشتی پێنه‌به‌ستێت.
1ـ رۆشنبیری وه‌رزشی: یێری مینا له كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور و خولی به‌رازیلی هاتۆته ئه‌ورووپا و شێوازی رۆشنبیری وه‌رزشی نێوان ئه‌م دوو كیشوه‌ره ته‌واو جیاوازه، ڤاڵڤێردی راشكاوانه پێی راگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای یانه نوێیه‌كه‌ی بگونجێنێت كاتی زیاتری پێویسته.
2ـ نه‌بوونی كاتی پێویست بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی یێری مینا بۆ بارسێلۆنا، ڤاڵڤێردی تیپێكی رێكخراو و تۆكمه‌ی دروست كردووه و له گه‌رمه‌ی مملانێیه‌كاندایه، ڤاڵڤێردی هیچ كاتێك و ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ بڕیاردان له به‌شداریكردنی ئه‌و به‌رگریكاره كۆلۆمبییه نییه، هه‌رچه‌نده له یارییه‌كه‌ی پێشوویان خه‌ریك بوو چه‌ند خوله‌كێك ده‌رفه‌ت به (یێری مینا) بدرێت، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا بارسا كه‌وته دۆخێكی زه‌حمه‌ت و به‌شداریكردنی ئه‌و یاریزانه دیسان دواكه‌وت.
3ـ ڤاڵڤێردی نایه‌وێت مینا به ده‌رده‌ی دێمبلی بچێت: ڤاڵڤێردی نایه‌وێت په‌له له‌م یاریزانه بكات و بیخاته مه‌ترسی و به‌ده‌ردی عوسمان دێمبلی بچێت، ڤاڵڤێردی ده‌زانێت كه زنجیره‌یه‌ك یاری سه‌ختی له‌پێشه و نایه‌وێت له ئێستاوه له‌ده‌ستی بدات.
4ـ مینا یه‌ده‌گه و یاریزانی سه‌ره‌كی نییه: یێری مینا له پلانی ڤاڵڤێردی سه‌ره‌كی نییه، به‌ڵكوو ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له شوێنی ئۆمتیتی یان پیكێ یاری بكات، ته‌نانه‌ت مینا ده‌بێت سه‌ره‌تا ململانێی تۆماس ڤێرمایلن بكات بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆی له پێكاته‌ی بارسێلۆنا بكاته‌وه.
5ـ هه‌رزانی نرخی: یێری مینا ته‌نیا به 12 ملیۆن یۆرۆ روویكردۆته بارسێلۆنا، بۆیه ڤاڵڤێردی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره و گرانبه‌ها سه‌یری ئه‌و یاریزانه ناكات، كۆتینهۆ كه گرانبه‌هاترین یاریزانه له مێژووی بارسێلۆنا ده‌رگای پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بۆ كراوه‌ته‌وه، ناكرێت به‌هه‌مان ئه‌ندازه سه‌یری یێری مینا بكرێت كه هێشتا بۆ خوله‌كێك به شداری یارییه‌كی فه‌رمی بارسای نه‌كردووه، به‌ڵام به‌هۆی پێكانی جیرارد پیكێ ره‌نگه بۆ یاری داهاتووی بارسێلۆنا له لالیگا به‌رامبه‌ر خیتافی له كامپ نوو ده‌رفه‌تی یاریكردن به (یێری مینا) بدرێت.