كریستیانۆ لوتكه‌ی 10 ناسراوترین وه‌رزشكاری جیهانی گرتووه
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس لوتكه‌ی دیارترین 10 وه‌رزشكاری جیهانی گرتووه كه له پێگه‌ی گۆگڵ زۆرترین جار به‌دوای ناوه‌كه‌یدا گه‌ڕاون.
پێگه‌ی گۆگڵ، راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه له باره‌ی دیارترین ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی كه له گۆگڵ زۆرترینجار به دواداچوونی له باره‌ی كراوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، له پله‌ی دووه‌م لیبرۆن جه‌یمس، ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی ئه‌مریكا دێت.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و یانه‌ی بارسێلۆنا پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
نێیمار دا سیلڤا، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی پاریس سانجێرمان پله‌ی چواره‌می گرتووه.
مهكریگۆر، پاڵه‌وانی ئایرله‌ندی هونه‌ره جه‌نگییه‌كان له پله‌ی پێنجه‌م دێت.
رۆجێ فێدرێر، ئه‌ستێره‌ی تێنسی سویسرا له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێـت.
ڤیرات كۆهلی، ئه‌ستێره‌ی یاری كریكتی هیندی، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
رافایل نادال، تێنسزانی ئیسپانیا له پله‌ی هه‌شت دێت، ستیفن كاری، ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی ئه‌مریكا و تایگه‌ر ودوز ئه‌ستێره‌ی یاری گۆڵف له پله‌كانی نۆیه‌م تا ده‌یه‌م دێن.
أكثر 10 رياضيين ? في العالم يبحث عنهم الجماهير على موقع جوجل ، رونالدو في المركز الأول ?
— رياضة.كوم (@ReyadaCom) March 22, 2019
⛔ أفضل رياضي في العالم في الوقت الحالي هو ............. ✍️ pic.twitter.com/EDQMZjc9WM