راهێنه‌ری كرواتیا ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرده‌وه‌

هۆكاری ده‌ركرانی ئه‌و یاریزانه‌ ئاشكرا بوو

نیکۆلا کالینیچی هێرشبەری هەڵبژاردەی کرواتیا به‌فه‌رمی بە هۆی سەرپێچی بەرامبەر راهێنەری هەڵبژاردەکەی دوور دەخرێتەوە و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هەڵبژاردەی کرواتیا دوورخرانه‌ویه‌ نیكۆلا كلانیچی هێرشبه‌ری ئه‌یسی میلان له‌ پێكهاته‌ی وڵاته‌كه‌ی و مۆندیال دوورخسته‌وه‌، بە هۆی گوێ نەدان بە بریاری راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ بەشداری کردن لە پێنج خولەکی کۆتایی بەرامبەر هەڵبژاردەی نایجیریا.

ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن  فێدراسیۆنی تۆپی پێ کرواتیا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌.

نیكۆلا كالینیچی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له 2008 بۆ یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا كرد، له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له‌ 42 یاری كردووه‌ و 15 گۆڵی تۆمار كردووه‌.

نیكۆلا كلانیچی هێرشبه‌ری ئه‌یسی میلان و یاریزانی دوورخراوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا
نیكۆلا كلانیچی هێرشبه‌ری ئه‌یسی میلان و یاریزانی دوورخراوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا