مۆرینهۆ كه‌ی ده‌رده‌كرێت؟
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی چێڵسی له‌م وه‌رزه‌دا ڕه‌شترین ده‌ستپێكی له مێژووی خۆیدا نووسیوه‌ته‌وه، 2 شكسته‌كه‌ی ڕابردوویشی له به‌رانبه‌ر یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و ستۆك سیتی هێنده‌ی تر دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینهۆ خێراتر ده‌كات.
هه‌موو لایه‌ك پێیانوایه خراپی ئه‌م وه‌رزه‌ی چێڵسی له خراپی مۆرینهۆوه به‌رهه‌م هاتووه، هه‌رگیز له مێژووی مۆرینهۆ و چێڵسیدا نه‌بووه كه له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می هه‌ر خوولێكدا له ڕیزه‌ندی یازده‌یه‌مدا بوو بێت.
ڕیۆ فێردیناندی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش، پێیوایه ئاسۆیه‌ك بۆ ژیان له له‌نده‌ن و پرێمه‌ر لیگ بۆ مۆرینهۆ نه‌ماوه، ئه‌و ده‌شڵێت: جارێكی دیكه مۆرینهۆ به‌م ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی له پرێمه‌ر لیگ جێگه‌ی نابێته‌وه.
پێشتر ماڵپه‌ری bbcـی ئینگلیزی ئه‌وه‌ندی تر ئاگره‌كه‌ی خۆش كرد بوو، كاتێك لێدوانی یاریزانێكی یانه‌ی چێڵسی وه‌رگرتووه كه نه‌یتویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت كه ده‌ڵێت: "من پێم خۆشه چێڵسی بدۆرێت، نه‌ك سه‌ركه‌وتن بۆ مۆرینهۆ تۆمار بكه‌م."
ڕه‌نگه ئه‌مه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد بێت، (ئیدین هازارد)ـی ئه‌ستێره به‌لژیكاییه‌كه بێت، كه ئێسته هه‌ڵگریسانی شه‌ڕی له دژی ڕه‌فتاره‌كانی مۆرینهۆ ده‌ست پێكردووه و داوای كۆچكردنیشی بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید كردووه.
پوخته‌ی قسه‌كان ئه‌وه‌یه، مۆرینهۆ ئێسته له هه‌موو كات زیاتر له ده‌ركردن له چێڵسی نزیك بۆته‌وه، پرسیاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه، ئه‌ی كه‌ی ده‌رده‌كرێت؟
وڵامه‌كه‌شی ڕه‌نگه ئه‌وه‌بێت كه ئه‌وه‌ی مۆرینهۆی هێشتۆته‌وه ته‌نیا قه‌ره‌بووی بۆنده‌كه‌یه‌تی، كه له ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره، ئیداره‌ی بلوز زیانێكی دارایی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێت، كه بڕه‌كه‌ی زیاتره له 30 ملیۆن پاوه‌ند كه له گرێبه‌سته‌كه‌یدا هاتووه.
ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كانی له‌نده‌نیش ئاشكرایان كردووه كه ئه‌براهیمۆڤیچی سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی 2 هه‌فته‌ی تریش وه‌ك دواده‌رفه‌ت به مۆرینهۆ داوه، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامه خراپه‌كانیشی به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت جانتاكه‌ی كۆبكاته‌وه و یاریگه‌ی ستافۆرد بریج جێبهێڵێت و ته‌نیا وه‌ك هانده‌رێك بۆی هه‌یه بێته‌وه ئه‌و یاریگه‌یه.
یانه‌ی چێڵسی له كیۆ 12 یاری 11 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له خانه‌ی پازده‌یه‌میش جێماوه، یاری داهاتوویش له پرێمه‌ر لیگ ڕۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی نۆرویچ سیتی ده‌بێت.