پێكهاته‌ی نموونه‌یی لا لیگا دیاری كرا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
پێكهاته‌ی باشترینه‌كانی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیسپانیای تایبه‌ت به ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دیاری كرد، 3 یاریزانی یانه‌ی بارسیلۆنای له خۆگرتووه و هیچ یاریزانێكی ڕیال مه‌دریدیشی تێدا نییه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ری "'WhoScoredـی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریزانان و ئامار و مێژووی تۆپی پێ، دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یازده‌یه‌می لالیگا، پێكهاته‌ی نموونه‌یی ئه‌م خوله‌ی ڕاگه‌یاند.
گۆڵپارێز: ڤاراس ـ لاس پاڵماس
به‌رگری: فلیپی لویس ـ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، بیگاس ـ لاس پاڵماس، گودین ـ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، دانی ئالڤێس ـ بارسیلۆنا.
ناوه‌ند: نێیمار ـ بارسیلۆنا، سێرجیۆ بۆسكێتس ـ بارسیلۆنا، دانیێل پاریخۆ ـ ڤالێنسیا، ویلیامز ـ ئه‌تله‌تیك بلباو.
هێرشبه‌ر: ئه‌لكاسێر ـ ڤالێنسیا، ئینریچ ـ ئیبار
باشترین یاریزانی هه‌فته‌ش دانیێل پاریخۆ، یاریزانی یانه‌ی ڤالێنسیایه.