ھەڵبژاردەی نێجیریا بووە پاڵەوانی مۆندیال
K24 ـ ژووری ههواڵ
یارییهكانی مۆندیالی لاوان بۆ خوار تهمهن 17 ساڵان له وڵاتی چیللی كۆتایی هات و ڕووخساری پاڵهوانیش له كیشوهری ڕهش به دیار كهوت.
دوێنێ ھەڵبژاردەی نێجیریا لە یاری کۆتایی مۆندیالی لاوان بۆ خوار تهمهن 17 ساڵان رووبەرووی مالی ھاوکیشوەری بوویەوە, یارییەکەشی بە ئەنجامی ٢ گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.
ئهگەرچی ئیبیری لە خولەکی ٤ لێدانی سزای لەدەستدا بۆ نێجیریا, بەڵام ڤیکتۆر ئۆسمین و فۆنشۆ بامبگیۆ قەرەبوویان کردەوە و لە خولەکەکانی ٥٦ و ٥٩ دوو گۆڵیان بۆ نێجیریا تۆمار کرد و بووەنە خاوەنی پێنجەمین جامی جیھانی خوار تەمەن ١٧ ساڵان, فیکتۆر ئۆسمینی یاریزانی ئەو ھەڵبژاردەیە بە باشترین گۆڵکار ھەڵبژێرا دوای ئەوەی توانی ١٠ گۆڵ تۆمار بکات.
ھەر لە جامی جیھانی خوار تەمەن ١٧ ساڵان لە یاری دیاری کردنی پلەی سێیەم و چوارەم ھەڵبژاردەی بهلژیكا لە مێکسیکۆی بردەوە و پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا.
یارییەکە لە سەرەتا تا کۆتایی کێبڕکێیەکی زۆر تووند لە نێوان ھەردوو تیم دەبینرا، بۆیە داوەر ناچار بوو بە درێژایی یارییەکە ٦ کارتی زەرد و ٢ کارتی سوور بەڕووی یاریزانە لاوەکانی ھەردوو تیم بەرز بکاتەوە, یارییەکە تا خولەکی ٨٩ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەلجیکا لەپێش بوو، بەڵام لەو خولەکە فرانسیسکۆ ڤیگاس گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ مێکسیکۆ تۆمار کرد، بەڵام زۆری نەبرد لە خولەکی ٩٣ دانی ریگۆ گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ بەلجیکا بەدەست ھێنا و ھەڵبژاردەکەی کردە خاوەنی پلەی سێیەمی مۆندیالی خوار تەمەن ١٧ ساڵان.
ههڵبژاردهی تۆپی پێی نێجیریا له مۆندیالی 2015ـی چیللی بۆ خوار تهمهن 17 ساڵان 7 یاری ئهنجامدا و تهنیا یهك یاریشی له بهرانبهر ههڵبژاردهی كرواتیا دۆڕاند. ئهنجامهكانی دیكهشی بهم شێوهیه بوو:
چیللی ـ نێجیریا (1 ـ 5)، كرواتیا ـ نێجیریا (2 ـ 1)، نێجیریا ـ ئوسترالیا (6 ـ 0)، برازیل ـ نێجیریا (0 ـ 3)، نێجیریا ـ مهكسیك (4 ـ 2)، نێجیریا ـ مالی (2 ـ 0).