باشترین یاریزان و ڕاهێنه‌ری پرێمه‌ر لیگ دیاری كرا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را له كۆتایی هه‌ر مانگێك باشترین یاریزان و ڕاهێنه‌ری ئه‌و مانگه دیاری ده‌كات، ئه‌مجاره‌یان باشترینه‌كان له یانه‌كانی لیسته‌ر سیتی و ئارسناڵ پێكهاتبوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10.11.2015)، ڕۆژنامه‌ی Daily mailـی به‌ریتانیا باشترینه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی تایبه‌ت به مانگی ئۆكتۆبه‌ری بلێو كرده‌وه.
جیمی فاردی هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 28 سالێنی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی كه ئێسته به تۆماركردنی 12 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌ر لیگی گرتووه، له مانگی ڕابردوو ئه‌و یاریزانه به ئاستێكی بالێ ده‌ركه‌وتووه، پێنج گۆڵیشی له‌و مانگه‌دا تۆمار كردووه، به‌مه‌یش به باشترین یاریزانی مانگی ئۆكتۆبه‌ر دیاری كرا، بۆ یه‌كه‌مینجاریشه ئه‌و خه‌لێته وه‌ربگرێت.
ئارسن ڤینگه‌ر، ڕاهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی یانه‌ی ئارسناڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی 4 سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌كی تۆمار كرد، وه‌ك باشترین ڕاهێنه‌ری مانگی ئۆكتۆبه‌ر خه‌لێت كرا.
یانه‌ی ئارسناڵ ئێسته له پرێمه‌ر لیگ به 26 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه، له‌و كاته‌ی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به 25 خاڵ له دوای گه‌نه‌رز له خانه‌ی سێیه‌م ده‌بینرێت.