مه‌سرور بارزانی له‌ناوه‌ندی رێگادا
له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی جیهاندا بنه‌مایه‌ك هه‌یه پێی ده‌گوترێت (ناوه‌ندی رێگا)، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تایی رێگاوه و كۆتایی رێگاوه‌ن ناگه‌نه ئامانج، به‌ڵام ناوه‌ندی رێگا هه‌م ده‌توانێت ئاراسته‌كانی رۆیشتنی دیاری بكات هه‌م ئاگاداری كشانه‌وه و پێشره‌ویه، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی مه‌سرور بارزانی، هه‌مان پێوه‌ر ده‌خوێنرێته‌وه، به‌ریتانیا له‌دوای جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی له‌ناوچه‌كه په‌یره‌وی بكات، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره سیاسییه‌كان، به‌ریتانیا خه‌ریكه له‌داریشتنه‌وه‌ی ئابووری سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌نگاو ده‌نێت، كۆبوونه‌وه‌ی كاك مه‌سرور بارزانی، و سه‌رۆكی وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی توركیا له عورفی سیاسی پێی ده‌گورێت، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه، له‌م كۆبونه‌وانه بڕیاری گرنگ ده‌درێت، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌من له داریشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابووری و سیاسی و ئیداره‌ی وڵات، دیداری كاك مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه و په‌روه‌رده و ده‌ره‌وه و به‌رگری به‌ریتانیا خوێندنه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵده‌گرێت به‌وه‌ی، به‌ریتانیا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ئاماده‌یی ده‌ربریووه بۆ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ كوردستان، جوڵه‌ی مه‌سرور بارزانی، له دوبه‌ی و توركیا و به‌ریتانیا نه‌ك ته‌نیا دیپلۆماسی و سیاسی بوو، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین ماركێتینگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی بازاری نه‌وت و گازی كوردستان له نه‌خشه‌ی ئابووری جیهان رێگای خۆی بگرێته‌وه، له دوو هه‌فته پێش ئێستا له كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه له دوبه‌ی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گاز دڵنیاییان دایه جیهان كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایان كرد كه سه‌رچاوه‌كانی وزه نه‌وت و گاز له كوردستان توانایان هه‌یه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە 500 بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرز بكەنەوە بۆ یەك ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا و ئەم زیادكردنەش بەردەوامی دەبێت هەتا دەگاتە 1.5 ملیۆن لە ڕۆژێكدا، مانۆری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ به‌كارخستنی نه‌وت و گازی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان سه‌رنجی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهانی ڕاكێشاوه، له سه‌ره‌تای كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڵێنی چاكسازی درایه سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، له‌وانه‌ش كه‌رتی نه‌وت و گاز و ئه‌مه فاكته‌ری گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان كاری وه‌به‌رهێنان له كوردستان بكه‌ن.
هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئامانج نه‌گیراوه، هێرشی موشه‌یه‌كی سه‌ر هه‌ولێرو هه‌ره‌شه‌یه‌كانی دادگای فیدرالی و دروستكردنی ته‌نگژه‌ی ناوخۆیی له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی كاك مه‌سرور بارزانی، هۆشداریه‌كیشه بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا ئه‌م ئاسته‌نگانه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستبكرێت دواجار ئه‌وان به‌رپرسیارده‌بن له تێكچونی كوردستانێكی به‌هێز، به‌م دواییانه دانپیانانی ئیحسان عه‌بدولجبار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌وه‌ی له %80ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی كوردستان ده‌ستوورین، باشترین ده‌رفته بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئامانجه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بێته‌دی كه له‌سه‌ره‌تاوه كاك مه‌سرور بارزانی گوتی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كی دروست و باش له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌بێت. كاتێك تێگه‌یشتنی نوێ له‌به‌غداوه به‌م شێوه‌یه دێته ئاراوه ده‌بێت لێهاتوانه هه‌ردوولا بۆچوونی ئه‌و گروپ و تاقمانه تێپه‌رێنن كه ده‌یانه‌وێت ئاژاوه و فیتنه له په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردولا دروست بكه‌ن،په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقیش روون بوو ( هەر كاتێك لایەنە سیاسییەكان خۆیان لەوەدا یەكلا كردەوە كە ئیرادەیان سەربەخۆ بێت لە بڕیارە نیشتمانیەكاندا، ئەودەم تەنگژە نامێنێ و داخرانی سیاسی كۆتای پێدێ) واته ئه‌گه‌ری سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی له عێراقدا بێته ئاراوه هیچ یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه ئێستا وه‌ك گرفت هه‌ژمار ده‌كرێن له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نامێنن.
ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی كاك مه‌سرور بارزانی بۆ به‌ریتانیا درێژكراوه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه بوو كه بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجامی دا گفتووگۆیه‌كی چر له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وت و یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ قۆناغی دوای ته‌نگژه‌كانی شه‌ری ئۆكراینا و رووسیا. به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت رۆڵی گرنگ له ناوچه‌كه بینیت به‌تایبه‌ت دوای گۆرینی ئه‌ركی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆیه به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت رۆڵی زیاتر به كۆمپانیای (بی پی)بدات له بواری به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له عێراق و كوردستان بۆ قۆناغی داهاتووش ئه‌م كۆمپانیایه ده‌توانێت رۆلی خۆی ببینێت له كوردستان، هه‌رچه‌نده له ئاستی سه‌ركردایه‌تی حكوومه‌ت باس له‌وه كراوه كه كوردستان نابێته به‌دیلی هیچ وڵاتێك به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا قسه‌ی جدی له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه رێژه‌ی كرینی گاز له رووسیا كه‌م بكه‌نه‌وه كه ئێستا له %40ی گازی هه‌موو ئه‌وروپا رووسیا دابینی ده‌كات، به‌ریتانیاش خۆی بۆ پێشهاتی له‌م گۆرانكاریه ئاماده‌كردووه، بۆیه ده‌بینرێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جدی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت باس و خوساتی داهاتووی ناوچه‌كه‌یان كردووه بێ لایه‌نی كوردستان له‌م گۆرانكاریه گرنگه و بوه‌ته ئه‌لته‌رناتیڤ.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه مه‌سرور بارزانی، له قۆناغی داهاتوو كاری له‌سه‌ر بكات به‌رده‌وامی دان به‌چاكسازی له كه‌رتی وزه و دابینكردنی و فه‌راهه‌م كردنی كه‌شێكی باشتر و گونجاو بۆ كۆمپانیاكان به‌هێزكردنی ژێر خانی وزه له كوردستان كاری گه‌وره و به‌هێزی ده‌وێت، زۆر گرنگه له‌به‌ر مه‌بنای سه‌ردانیان بۆ دوبه‌ی و ئیمارات سود له‌ئه‌زمونی ئیداره و وزه و نه‌وتی ئیمارات وه‌ربگیرێت و به‌شێكی زۆری شه‌ریكاتی ئیمارایش له كۆربه‌ندی ئابووری كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی پێش ئێستا كرا ئه‌و ئاماده‌ییان نیشان دا هاوكاری كوردستان بكه‌ن، ده‌رفه‌ت هه‌یه كه جگه له كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا كۆمپانیاكانی كه‌نداو بێن له كوردستان كاربكه‌ن ده‌بێت له‌ناوخۆشماندا هه‌ولی جدی تر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زاروه‌یی نه‌وت و وزه له كوردستان زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێت و ئاماده بكرێت بۆ ئه‌و قۆناغه نوێیه.