"پیاوی لوتکەکان و دەستکەوت "

Kurd24

لەهەر لوتکەیەدا نوێنەرایەتی حکومەت و گەلی کوردستانی کردبێ ، بوێرانە دەست نیشانی قەیران و کریز و ریسکەکانی کردووە و  لەهەمان کاتیشدا بوێرانەتر پەنجەی خستۆتە سەر چارەسەرییەکان و رێگەچارەی زانستی و لۆژیکی بۆ کڕیزەکان نیشان داوە. دەتوانین لوتکەی دوبەی بۆ حکومەتەکانی جیهان وەک نمونەیەکی زیندوو بخەینە بەرچاو.

١-  لەسەر ئاستی کێشە و قەیرانە جیهانیەکان، بەڕێزیان لە دووتوێی گوتارەکەیدا زۆر راشکاوانە بە چوار هەنگاو پێشکەوتنەکانی ژینگە و خۆشگوزەرانی مرۆڤ و ئاسایش و سەقامگیری لە جیهاندا دەخاتە روو کە ئەویش،  سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و پێشکەوتنی ئابووری و رووبەڕوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ژینگە. کە بە پرسگەلێکی ئاڵۆز پێناسەیان دەکات، بەڵام بۆ چارەسەرییان دەبێ رێبازێکی تایبەت بەهەر سێکتەرێک پیادە بکرێت.

٢- لەسەر ئاستی ناوچەکە و ناوخۆ. ورووژاندنی بابەتی مافی چارەی خۆنووسینی گەلان لەناوچەکە، کە ئەم بابەتە دەمێکە لە ئەدەبیاتی هەندێ حزب و رێکخراو و بزووتنەوەی خەباتگێریدا نەک تەنیا پشت گوێ خراوە بەڵکو لەیادیش کراوە .بەڕێزیان بەر لەگەلی کورد باسی لە ئازار و مەینەتەکانی گەلی فەلەستین کرد و وتی ئەگەر بەر لە ٨٠ساڵ مامەڵە لەگەڵ مافە بنچینەکانی فەلەستینیەکان بکرابا، ئەوە ئەمڕۆ دەرفەتی ئەو نەهامەتیانە کەمتر دەبوو . بە پشتگوێ خستنی ئاڵۆز و ئاڵۆزتر بوو. بۆ ئێمەی گەلی کوردیش هەر بەهەمانشێوە، ئەگەر حکومەتە یەک لەدوا یەکەکان و هەتا دەستهەڵاتەکانی ئەمڕۆش لەڕوانگەی خۆسەپاندن و ئەقلییەتی سنترالیزمی هەڵسوکەوت و رەفتاریان لەگەڵ دۆزی رەوای گەلی کوردستان نەکردبا، رەنگە ئەو هەموو وێرانکاریی و شەڕ و نەهامەتی و تراژیدیایەی وەک ئەنفال و کیمیاباران و سووتان و وێرانکردنی دێهاتەکانی کوردستان رووی نەدابا.  بۆیە بەبێ دانپێدانان بە مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد هیچ رێگە چارەیەکی تر لەبەردەم حکومەت و دەستەڵادارانی ناوچەکە دا نییە. بۆ ئەم تەوەرە بەڕێزیان لە دەقی وتارەکەیدا ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ دەکات، کە تیایدا هاتووە، دۆست و هاوپەیمانەکانمان دانیان بەو مافە داناوە. بەڵام لەهەمان کاتدا پێمان دەڵێن زەروورەتە سیاسییەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم هاوکارییەکان و رێگرن لەبەردەم دادپەروەری مێژووییدا. بەڕێزیان زۆر  بە جورئەتەوە لەبەردەم ئەو لوتکە جیهانیەدا بێ پێچ و پەنا دەڵێت:- نابێت هیچ کەسێک لە رێزگرتن لەمافی نەتەوەکان بترسێت. یانیش وەک حاڵەتی لە مافی گەلان بترسێت. رێزگرتن لەو مافانە سەقامگیری بەهێز دەکات و بەرەو پێشچوون بەدی دێنێت.

بێگومان لەبەر هەڵوێستی بوێرانە و رەتکردنەوەی پاشکۆیەتی بۆ گەلی کورد و قەبوڵنەکردنی هەندێ رێچکەی خۆسەپاندن و خۆبەزلزانین و فەرزکردنی هەندێ پرۆسەی نەگونجاو لەگەڵ هەرێمەکەمان، خەریکە باجی زۆر گران و گەورە دەدەین و بە بەبێ هیچ پاساوێکی لۆژیکی و بەڵگەو ویست کراوینەتە ئامانج و شەڕمان پێدەفرۆشن .. سەرباری ئەوەی هەرێمی کوردستان باشترین فاکتەری ئاشتی و سەقامگیریی و تەبایی و پێکەوە ژیانە.

لەکۆتاییدا پێویستە بڵێین جگە لەو دەستکەوتانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، چاکترە ماوەیەک چاوەڕوان بین و دەستەکەوتەکانی تری پیاوی لوتکەکان لەسەر ئەرزی واقع ببینن.