کورد و خه‌باتی مه‌ده‌نی له چوار پارچه‌ی کوردستان
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ئه‌م رۆژانه له باکووری کوردستان ده‌یبینین له ناوخۆیدا زۆر پرسیار و وڵامی هه‌یه. ئه‌م خه‌ڵکانه‌ی له شه‌قامه‌کانی ئامه‌د و باقی گه‌وره‌شاره‌کانی باکوور ئه‌وها دڕندانه سه‌رکوت ده‌کرێن هیچکامیان چه‌کیان نه‌گرتۆته ده‌ست، كادێر و ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی ئۆپوزیسیونێکیش نین که داوای رووخانی سیستمی سیاسی‌یان کردبێ. خه‌ڵکانێکن که ده‌نگیان به سه‌رۆک شاره‌وانییه‌ک داوه که ئێستا به شێوازێکی نادیموکراتیک به زۆره‌ملێ هه‌ڵپه‌سێراون و ئیزنی خزمه‌ت به ده‌نگده‌رانی خۆیان پێ ناده‌ن. ئه‌م رووداوه مه‌جالێکه که هه‌ر چه‌ند به کورتی ئاوڕێک له خه‌باتی مه‌ده‌نی له چوار پارچه‌ی کوردستان بده‌ینه‌وه و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش روون بێته‌وه که زۆرجار رووناکبیری کوردیش هه‌ژاندوویه‌تی، که کورد بۆچی ده‌ست ده‌داته چه‌ک و رێگای خه‌باتی مه‌ده‌نی ناگرێ.
سه‌ره‌تا له تورکیاوه ده‌ست پێ بکه‌ین که ئێستا ئه‌م تراژیدییه تێیدا ده‌قه‌ومێ. کوردی باکوور به سینگ فراوانیه‌وه هاوکاریی که‌مال پاشای کرد له بونیادنانی تورکیای نوێ. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی به‌ڵێنه‌کانی په‌له‌شیان لێ نه‌کرد هه‌تا شه‌ڕه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی به دژی هێزه ده‌ره‌کیه‌کان کۆتایی هات، بگره له سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شه‌ڕانه‌دا یارمه‌تی که‌مال پاشاشیان دا که ئێستا بووه به ئه‌تاتورک. به‌ڵام نه ته‌نیا به‌ڵێنه‌کانی خۆی پێشێل کرد، ره‌وتی توانه‌وه‌ی کوردی به خێرایی ده‌ستپێکرد و تا کۆتایی ژیانی درێژه‌ی به‌م سیاسه‌ته‌دا. دوای مه‌رگی ئه‌تاتورک و کۆتایی سیستمی یه‌کحزبی له تورکیا، کاتێک دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی حزبێکی ئۆپوزیسیۆن به‌ڵێنی چاره‌ی کێشه‌ی کوردی دا، واته دیموکرات پارتی، کوردی باکوور وه‌ها پێشوازی لێکرد که هه‌شتا له سه‌دی کورسیه‌کانی شاره کوردیه‌کان ته‌رخان کرا بۆ ئه‌م حزبه و توانی حزبی کۆماریخواز، یادگاری ئاتاتورک شکستبدا به‌ڵام رێک وه‌کوو ئه‌تاتورک، به‌پرسانی ئه‌م حزبه تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌ش، هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی خۆیان خسته پشت گوێ و چه‌ند ساڵ دواتر که تورکیا بوو به ئه‌ندامی ناتۆ، تازه هه‌ر به ته‌واوی بێمنه‌ت بوون و ترسی ناره‌زایه‌تی ناوخۆیی نه‌ما و به دڵی خۆیان کوردیان سه‌رکوتکرد. له ده‌یه‌کانی دواتریش، به هه‌موو جیاوازیه‌کانه‌وه، کوده‌تا یه‌ک له دوای یه‌که‌کان ته‌نیا یه‌ک خاڵی هاوبه‌شیان هه‌بوو: سه‌رکووتی زیاتری کورد. که واته کاتێک کورد له باکوور له هه‌شتاکاندا ده‌ستی دایه چه‌ک، هیچ رێگایه‌کی دیکه نه‌مابوو که تاقی نه‌کرابێته‌وه.
له باشوری کوردستان که سه‌رده‌می پیلانگێری بریتانیا و ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی کارنامه‌که‌ی روونه. جه‌ماوه‌ری کورد یه‌که‌م هێزی مه‌ده‌نی بوون له جیهاندا که به فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر کوشتار کراوه. واته فرۆکه‌کانی بریتانیا به دژی سوپایه‌ک به کار نه‌هاتوون به‌ڵکوو به دژی خه‌ڵکی سیڤیل کوشتاریان کردووه. ئه‌مه‌ش ریکۆردێکه بۆ مێژوو تۆمار کراوه. دوای رووخانی پاشایه‌تیش کاتێک ده‌سه‌لاتی کۆماری هێشتا لاواز بوو له به‌غدا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سۆڤیه‌ت مه‌لا مسته‌فا بارزانی وه‌کو پاڵه‌وانی خه‌بات به دژی پاشایه‌تی و قاره‌مانی دژه ئیمپریالیست پێشوازی لێ‌کرا و هه‌موو به‌ڵێنێک درا به‌ڵام هه‌ر به سه‌قامگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، شه‌ڕ به دژی کورد ده‌ستیپێکرد و نه‌بڕاوه هه‌تا رووخانی سه‌دام. به نیسبه‌ت ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش دیاره که هیچ که‌سی ماقوڵ گله‌یی ناکا که بۆ به دژی سه‌دام خه‌باتی مه‌ده‌نی نه‌کرا. خوشک و برا و ژن و منداڵی سه‌دامیش توانای خه‌باتی مه‌ده‌نیان نه‌بوو چ بگا به کوردی موخه‌رریب!
له ئێران کاتێک بیست ساڵ چه‌وسانه‌وه و پاکتاوی زمانی له سه‌رده‌می ره‌زاشا کۆتاییهات. فه‌رمانده‌کانی سوپای ئێران که ئامرازی سه‌رکوتی ره‌زاشا بوون هه‌ڵاتن و ئێمه‌ی کوردیان بۆ دوژمنی داگیرکه‌ر به ته‌نیا به جێهێشت و دواتریش سزا دراین که بۆچی له کاتی هه‌ڵاتنی سوپادا هه‌مووتان وه‌کوو جێنێراڵه‌کان هه‌ڵنه‌هاتن و ماڵی خۆمان جۆڵ نه‌کرد. سزادراین که کاتێک ده‌سه‌ڵاتی تاران نه‌مابوو تا سه‌رکوتمان بکا، بۆ کورد شه‌ڕی نه‌کردووه و هاوکاری سۆڤیه‌تی کردووه! له‌گه‌ل ئه‌م دوژمنه چ مه‌جالێک بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌مێنێته‌وه؟! کوڕه‌که‌شی دواتر مه‌جالی به فارسیش نه‌ده‌دا که رێگای رێفۆرم و چاکسازی بگرێ چ بگا به کورد. له کاتی سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامیش که کورد هه‌موو رێگاکانی خۆپێشاندان و هه‌ڵبژاردن و مانگرتن و کۆچکردنی گرته‌به‌ر دیسان جگه له سه‌رکوت وڵامێکی نه‌بیست. دواتریش دیسان ده‌بینین که ئێستا خودی فارسه‌کان له رێفۆرم و خه‌باتی مه‌ده‌نی له چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا بێ‌هیوا بوونه. که واته کورد چ هیوایه‌کی به خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌بێ و چ ده‌ره‌تانێکی بۆ ماوه‌ته‌وه؟
به‌ڵام هیچ پارچه‌یه‌ک به قه‌د رۆژئاوای کوردستان وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی لانیه، به‌شێک له کوردستان که هه‌تا به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ تاقه رۆژێکیش خه‌باتی چه‌کداری وه‌کوو شێوازی گه‌یشتن به مافه‌کانی هه‌ڵنه‌بژاردبوو، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه هیچ له سیاسه‌تی سه‌رکوت نه‌گۆڕا و بگره له زۆر بواردا له باقی پارچه‌کان خراپتریش بوو. لێره ده‌بێ لایه‌نگرانی خه‌باتی مه‌ده‌نی وڵام بده‌نه‌وه: له حاڵێکدا له رۆژی دامه‌زرانی سوریاوه، کورد حاشای لێکراوه، ناوچه‌که‌ی زیاترین ته‌عریبی به خۆیه‌وه دیوه، یه‌کپارچه‌یی جوگرافیایی خۆی له ده‌ست داوه، زمانه‌که‌ی قه‌ده‌غه‌کراوه، شریتی گۆرانی کوردی قه‌ده‌غه کراوه، ناسنامه‌ی مه‌ده‌نی به به‌شێک له هاوڵاتیانی کورد نه‌دراوه، له 1963 وه تا 2011 نیزیک به نیو سه‌ده به یاسای 'هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت' به‌ڕێوه‌چووه، و به‌و حاڵه‌ش کورد ده‌ستی نه‌داوه‌ته چه‌ک، خه‌باتی مه‌ده‌نی چ ئاکامێکی هه‌بووه؟ له هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه که کاتێک حکومه‌تی سووریا له شه‌سته‌کاندا بێكار و به خه‌م بوو و هیچ کێشه‌یه‌کی له لایه‌ن کورده‌وه نه‌بوو، هێزی سه‌ربازی نارده عێراق تا یارمه‌تی حکومه‌تی به‌عسی عێراق بدات تا باشتر کوردی باشوور سه‌رکوت بکا. واته نه‌بوونی خه‌بات له رۆژئاوا وایکرد که دوو دوژمنی به‌عسی، قۆڵ له قۆڵی یه‌کدا سه‌رکوتی کورد بکه‌ن! واته دوژمنی کورد به‌بێ ده‌نگی کورد له وڵاتی خۆیدا رازی نه‌بووه، ویستویه‌تی جگه له سووریا له عێراقیش کورد بنبڕ بکا. به راستی ئه‌زموونی سووریا تا 2011 ئه‌وه‌نده تاڵه که هه‌ر که‌س ویستی ره‌خنه له خه‌باتی چه‌کداری بگرێ پێویسته میژووی ئه‌م پارچه‌یه‌ی به چاوداده‌ی که فه‌رموو ئه‌وه‌ش ئاکامی نه‌بوونی خه‌باتی چه‌کداریی. ئه‌وه‌ش کارنامه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی له بست به بستی خاکی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا.
سه‌یر ئه‌وه‌یه که کورد وازی له خه‌باتی مه‌ده‌نی وه‌کوو شێوازێکی مۆدێرنی خه‌بات نه‌هێناوه به‌ڵام به ته‌نیایی پشتی پێ نه‌به‌ستووه. نه ته‌نیا وه‌لای نه‌ناوه به‌ڵکوو به پشت به‌ستن به هه‌موو ئه‌زموونه‌کانی پێشوو له هه‌ر چوار پارچه، خه‌باتی مه‌ده‌نی زۆر به جوانی تێکهه‌ڵکێشی خه‌باتی چه‌کداری و خه‌باتی دیپلۆماسی و خه‌باتی دیاسپۆرا و خه‌باتی مێدیایی و خه‌بات له ناو زیندانه‌کان و له ناو شه‌قامه‌کانی کردووه. ئه‌م تابلۆیه جوان و که‌م وێنه‌یه‌ی که ئێستا کوردی باکوور خوڵقاندویه‌تی و پێشانی جیهانی داوه.