مه‌ترسی گۆڕینی ده‌ستووری عێراق و پێشنیازێک
خۆپێشاندانه‌کانی به‌غدا له دووه‌م مانگی خۆی دایه و هه‌موو پێناسه‌کانی شۆڕشێکی سیاسی پێوه دیاره. واته هه‌م پێناسه‌ی به‌رده‌وامی هه‌یه که ده‌بینین قۆناغی خۆپێشاندانی خۆڕسکی چه‌ند رۆژه‌ی تێپه‌ڕکردووه و ورده ورده ده‌بێته خۆپێشاندانی پلان بۆ دارێژراوی به‌رده‌وام. هه‌م پێناسه‌ی بهرفراوانبونهوهی جوگرافیشی هه‌یه، واته هه‌م ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران زیادی کردووه، هه‌م به‌رینایی ئه‌م شار و پارێزگا و ناوچانه‌ی که خۆپێشاندانه‌کان گرتویه‌تیه‌وه زیاتر بووه. له هه‌مووشیان گرنگتر، خاوه‌نی بلوغی سیاسیشه، واته ویسته‌کان هه‌ر دێ سیاسی‌تر ده‌بێ و له ناڕه‌زایه‌تی به نیسبه‌ت که‌می کاره‌با و باقی خزمه‌تگوزاریه‌کانه‌وه گه‌یشتووه‌ته ویستی روخاندنی رژێمی سیاسی عێراق.
کورد ده‌بێ خۆشحاڵ بێ که ده‌بینێ حکومه‌تی به‌غدا که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هێرشی ده‌کرده سه‌ر کوردستان و سوپا و حهشدهکهی که‌رکووکیان داگیر ده‌کرد و قین له دڵه‌کانی ناسیونالیسمی شیعی/عه‌ره‌بی هورایان بۆ ده‌کێشا، ئێستا تووشی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی خۆی دوای رووخانی سه‌ددام بۆته‌وه. به‌ڵام هێندێک هه‌ر له‌م قین له دڵانه پێیان ناخۆش نابێ که ئه‌م ئاڵۆزییه‌ش بکه‌نه بیانویه‌ک بۆ هێرشێکی ده‌ستووری بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و به بیانوی هه‌موارکرنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق به‌شێکی دیکه له مافه‌کانی کورد پێشێل بکه‌ن. له‌م نوسراوه‌یه‌دا به کورتی ئاوڕێک له‌و بیانوویانه ده‌ده‌مه‌وه و پێشنیازێک پێشکه‌ش ده‌که‌م هه‌تا بتوانین مه‌ترسییه‌کانی گۆڕینی ده‌ستوور بڕه‌وێنینه‌وه و ته‌نانه‌ت بیکه‌ینه هه‌لێک بۆ به‌رگریکردن له مافی خۆمان و ئه‌م بریاڕانهی که تاکوو ئێستاش پشتگوێ خراون.
زۆرترین ره‌خنه تاکوو ئێستا له سیستمی سیاسی ته‌وافوقی گیراوه. ئه‌وه‌ی که بۆ وێنه سه‌رۆک كۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک پارله‌مان ده‌بێ کورد و سوننه و شیعه بێ، یا ئه‌وه‌ی که پێکهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ کوتله که‌مینه‌کانیش له خۆ بگرێ و زۆر که‌س نه له سه‌ر ئه‌ساسی لێهاتویی به‌ڵکوو له به‌ر نیزیک بوونی یا ئه‌ندام بوونی له فڵانه کوتله بۆته به‌رپرس. ئه‌م ره‌خنانه هه‌مووی راستن و به‌شێکی کێشه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م شێوه دابه‌ش کرنه، به‌ڵام له‌م نێوه‌دا کورد که‌مترین ده‌وری هه‌بووه و که‌مترین ده‌سه‌ڵاتی پێ بڕاوه، له‌م به‌شه که‌مه‌ش زیاتر بۆ لێک نیزیک کرنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی شیعه و سوننه که‌ڵکی وه‌رگرتوه. ده‌بێ وه‌بیر عه‌ره‌به‌کان بهێننه‌وه که له 2012 سه‌رۆک کۆماری کوردی عێراق، مام جه‌لال، له نێوبژێوانی سه‌رۆک پارله‌مانی سوننه‌ی عێراق و سه‌رۆک وه‌زیرانی شیعه‌ی عێراقدا جه‌ڵته لێیدا و دواتر گیانی له ده‌ستدا. له 2010 کاتێک بۆ زیاتر له ساڵێک بوو، به‌غدا تووشی بنبه‌ستی سیاسی ببوو و هیچ کوتله‌یه‌ک توانای سازکرنی کابینه‌ی نه‌بوو، ئه‌وه له دانیشتنی هه‌ولێر و له سه‌ر ده‌ستی کاک مه‌سعود بوو که کابینه‌ی نوێی عێراق دامه‌زرا. کورد له به‌غدا و له هه‌ولێر ئه‌ندازیاری راگرتنی باڵانس له سیاسه‌تی ناوچه‌یی و جیهانی عێراق بوون. له حاڵێکدا هه‌ر کام له دوو به‌ره‌ی شیعه و سوننه‌ی عێراق، خۆیان به سه‌ر یه‌کێک له دوو جه‌مسه‌ری ناوچه‌یی و جیهانیدا یه‌کلا کردبۆوه، کورد پێوه‌ندی سالم و هه‌مه لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه ناوچه‌یی و جیهانیهکان هه‌بوو. که واته به گشتی کورد له به‌غدا و له ساحه‌ی سیاسی عێراق به‌شێک له چاره‌سه‌ره‌کان بووه نه‌ک به‌شێک له کێشه‌کان. ئه‌وه‌ی که له رۆژی یه‌که‌مه‌وه شیعه و سوننه پێکه‌وه ناسازێن ئه‌وه کێشه‌ی کورد نییه هه‌تا دووباره نرخی بۆ بدا. ئه‌وه‌ی که ئێستا شیعه‌ی هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵات له دژی شیعه‌ی خاوه‌ن پاره و خاوه‌ن هێز راپه‌رینی کردووه ئه‌وه کێشه‌ی کورد نییه که بیانه‌وێ به ههموارکرنی ده‌ستوری عێراق به دژی مافی کورد، کێشه شیعه و سوننه یا کێشه‌ی شیعه و شیعه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
به نیسبه‌ت ئه‌وه‌ی که سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیستمی کوتله‌ی ئایینی و سێکتاریزم، راست وایه. ئه‌مه بۆته هۆکاری به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی که‌سانێک که لێهاتووییان نییه و ته‌نیا به خاتری پێوه‌ندی به فڵانه کوتله‌وه پله‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان بڕیوه، کورد هیچ لاری نییه گۆڕان له‌م سیستمه دا پێکبێ بۆ که‌مکرنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام نه به نرخی له ژێر پێ نانی مافی که‌مینه‌کان. ئه‌مه روحی لیبرالی یاسای مۆدێرن ده‌کوژێ. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له چه‌کی ده‌نگی زۆرینه بۆ کپکردن و خنکاندنی ده‌نگی که‌مینه که‌ڵک وه‌ربگرن. له‌م حاڵه‌ته‌دا عه‌ره‌بی سوننه و کورد ده‌بن به که‌مینه‌یه‌کی هه‌تاهه‌تایی، دیارده‌یه‌ک که له وانه‌کانی زانستی سیاسی دا به 'دیوه قێزه‌ون و تاریکه‌که‌ی دیموکراسی' ناسراوه که هێندێ جار پێی ده‌گوترێ دیکتاتوریه‌تی زۆرینه. ئالتێرناتیڤی کورد بۆ قه‌یرانی ئێستا ده‌بێ سیستمی دوو پارله‌مانی و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی سێنات له په‌نا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێ، وه‌کوو وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا. سێنات بۆ پارێزگاری له مافی که‌مینه دامه‌زراوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که زۆرینه مافی که‌مینه نه‌خوا و ته‌نانه‌ت بۆ مه‌وزوعاتی گرنگ که‌مینه مافی ڤێتۆی هه‌بێ. له ئه‌مریکا ویلایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند و پرحهشیمهتی کالیفۆڕنیا بۆ وێنه ده هێنده‌ی ویلایه‌تی ئاریزۆنا سامان و حه‌شیمه‌تی هه‌یه و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکاش نیزیک ده هێنده‌ی ئاریزۆنا نوێنه‌ری هه‌یه و ئه‌گه‌ر سێنات نه‌بێ، ده‌توانن هه‌موو بڕیاره په‌یوه‌ندیداره‌کان به سوودی کالیفۆرنیا و به زیانی ئاریزۆنا بشکێننه‌وه. به‌ڵام پێشی ئه‌م کاره گیراوه چوون هه‌ر دوو ویلایه‌ت له ئه‌نجومه‌نی سێنات به شێوه‌ی یه‌کسان، یه‌کی دوو نوێنه‌ریان هه‌یه و بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویسته له سێناتیش په‌سه‌ند بکرێ هه‌تا دڵنیابن مافی که‌مینه پێشێل نه‌کرابێ. ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریش دا سیستمی ده‌نگدانی ئێلێکتراڵیان داناوه تا ده‌نگی ویلایه‌ته بچووک و که‌م حه‌شیمه‌ته‌کان له ناو ده‌نگی ناوچه پرحهشیمهت و ده‌وڵه‌مه‌ند و زۆرداره‌کاندا ون نه‌بێ. له هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی 2000 و 2016 دا سه‌رۆک كۆمارهکان واته جۆرج بوش و ترامپ ژماره‌ی ده‌نگێکی که‌متریان له رکابه‌ره‌کانیان، ئالگۆر و هیلاری کلینتون هێنابۆوه، به‌ڵام به رێز گرتن له ده‌نگی ئێلێکتراڵ بردیانه‌وه و بوونه سه‌رۆک کۆمار.
کورد ده‌بێ له به‌غدا ده‌نگی به‌رزبێ و بێ منه‌ت بێ. کارنامه‌ی کورد له عێراقی دوای رووخانی سه‌ددام زۆر له کارنامه‌ی عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سوننه باشتر و خاوێنتره و ئه‌وان نابێ منه‌تمان به سه‌ردا بکه‌ن. بۆ گۆڕینی سیستمی کوتلهییش ده‌بێ بگوترێ فه‌رموون، ئێمه ئاماده‌ین، فه‌رموون بۆ سازکردنی مه‌جلیسی سێنات و بۆ سیستمی ده‌نگدانی ئێلیکتراڵ!