داعش گه‌یشته میسر
K24 – ھەولێر
چه‌ند گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به‌رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی شێخ زوێد له باكووری سینا، پێكدادانێكی "سه‌خت" له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر و چه‌كدارانی داعش روویاندا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1-7-2015)، "محه‌مه‌د سه‌میر"، گوته‌بێژی سه‌ربازی هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر، له باكووری سینا رایگه‌یاند، گروپێك له چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ژماره‌یان نزیكه‌ی 70 چه‌كدار ده‌بوو، پێنج هێرشی جیاوازیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی سه‌ربازی له شاره‌كانی باكووری سینا، به‌جۆرێك پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر و چه‌كدارانی داعش روویاندا، بووه هۆی كوژرانی 22 چه‌كدارى داعش و گیان له‌ده‌ستدانی 10 له‌سه‌ربازه ئه‌منییه‌كان.
دوێنی سێشه‌مه داعش گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه له نزیك بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی شه‌شی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجامدا، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی.