یه‌مه‌ن.. 1200 كه‌س له زیندانی هه‌ڵاتن
K24 – ھەولێر
ئاژانسی هه‌واڵی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانێك له نێوان زیندانییه‌كانی بنكه‌ی شاری "ته‌عز" له یه‌مه‌ن، 1200 زیندانی زیندانیان شكاند و هه‌ڵاتن.
دوێنێ سێشه‌ممه (30-6-2015)، ئاژانسی هه‌واڵی یه‌مه‌ن "سبا"، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 1200 زیندانی لایه‌نگرانی رێكخراوی قاعیده، له ئه‌نجامی درووست بوونی پێكدادان له نێوانیاندا، به‌ندیخانه‌یان شكاند و هه‌ڵاتن.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه له‌و بنكه‌یه‌دا گیرابوون، سه‌ر به لایه‌نگرانی رێكخراوی قاعیده و میلیشیا چاكسازیخوازه‌كان بوون، له ئه‌نجامی دروست بوونی ئاژاوه‌و پشێویه‌كی زۆر له‌ناو به‌ندیخانه‌ى شاری "ته‌عز"، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه بشكێنن و نزیكه‌ی 1200 كه‌س له‌و زیندانیانه هه‌ڵبێن.
ئه‌و ئاژانسه بڵاویشیكرده‌وه: "ئه‌و هێزانه‌ی كه سه‌ر به عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووى یه‌مه‌نن، یارمه‌تیده‌ر بوونه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیندانیانه هه‌ڵبێن".
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و زیندانیانه له شاری "مه‌كلا"ی رۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن له مانگی نیسانی رابردوو هه‌ڵاتن، بۆ چه‌ند جارێكی دیكه‌ش به‌ندیخانه‌ی شاری ته‌عزیش زنجیره‌یه‌كی له‌و رووداوانه‌ی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام رووداوی ئه‌م جاره‌یان به رووداوێكی جیاواز له‌وانه‌ی دیكه‌ی پێش خۆی هه‌ژمار ده‌كرێت.