فوئاد مه‌عسوم پیرۆزبای له ئۆباما كرد
K24 – ھەولێر
به‌بۆنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك كۆماری عێراق برووسكه‌ی پیرۆزبای ئاراسته‌ی سه‌رۆك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد.
رۆژی شه‌ممه (4-7-2015)، نووسینگه‌ی "فوئاد مه‌عسوم"، سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌بۆنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا له به‌ریتانیا، برووسكه‌ی پیرۆزبای خۆی ئاراسته‌ی "باراك ئۆباما" سه‌رۆك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌له‌كه‌ی كرد.
له برووسكه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌دا هاتووه: "دڵخۆشم به‌وه‌ی كه جوانتری پیرۆزبای له ئێوه‌و گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بكه‌م، ده‌خوازم هه‌ر له ته‌ندروستیه‌كی باش و خۆشی دابن، ئه‌م بۆنه‌یه ده‌كه‌مه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ قووڵبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانمان و رۆڵى ئه‌مه‌ريكا له پشتگیركردنی عێراق و گه‌له‌كه‌مان به‌رز ده‌نرخێنم".
له 4-7-1776 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ربه‌خۆیی له به‌ریتانیا راگه‌یاند، ئه‌و رۆژه به رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ناسراو، ئیتر هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا یاد ده‌كرێته‌وه و له‌سه‌رجه‌م دادوده‌زگا حكومییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشووی فه‌رمی ده‌بێت و خه‌ڵكی ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان ئاهه‌نگ سازده‌كه‌ن، خۆشی خۆیان به‌بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه‌وه ده‌رده‌بڕن.