داواده‌كرێت چه‌ك فرۆشتن به باشوورى سوودان قه‌ده‌غه بكرێت
K24- هەولێر
سه‌رۆكى پرۆسه‌كانى پاراستنى ئاشتى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ئيرفيه لادسۆ، داواى له ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد، قه‌ده‌غه‌ى گه‌يشتنى چه‌ك بۆ باشوورى سوودان رابگه‌يه‌نێت.
لادسۆ بۆ ژماره‌يه‌ك له رۆژنامه‌وانان باسى له ره‌وشى باشوورى سوودان كرد و رايگه‌ياند، ره‌وشه‌كه زۆر ترسێنه‌ره و گه‌يشتن به چاره‌سه‌ر و هێنانه‌دى ئاشتى زۆر ئه‌سته‌م بووه.
لادسۆ داواى له ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد، به مه‌به‌ستى دانانى سنوورێك بۆ شه‌ڕى ناوخۆيى باشوورى سوودان پێويسته قه‌ده‌غه‌ى چه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا به‌سه‌پێندرێت.
چوار ساڵ به‌سه‌ر له‌دايكبوونى ده‌وڵه‌تێكى نوێ‌دا كه باشوورى سوودانه تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌رچه‌ند وڵاته‌كه له ئاشتى له‌دايكبوو و سوودان يه‌كه‌م لايه‌ن بوو دانى پێدا نا به‌ڵام له ناوخۆدا سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ى يه‌كدى و كوشتارێكى به‌ربڵاو ئه‌و وڵاته‌ى گرتووه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، سه‌ربازانى حكومه‌تى باشوورى سوودانى به ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر كچانى منداڵ و ژنان تاوانبار كردووه.
ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ناوى 6 كه‌س له به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌و وڵاته‌ى خستووه‌ته ليستى ره‌شه‌وه.
لايه‌نگرانى سلڤاكير، سه‌رۆكى وڵاته‌كه و چه‌كدارانى سه‌ر به جێگرى پێشووى سه‌رۆك واته ريك مشار، له كۆتايى 2013ه‌وه خۆيان خزاندووه‌ته شه‌ڕێكى سه‌رتاسه‌رييه‌وه و به هۆيه‌وه تا ئێستا هه‌زاران كه‌س كوژراوون و به مليۆنان هاووڵاتيش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوونه.