ئەمڕۆ لە دارفۆر ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت
K24 – ھەولێر:
بڕیارە ئەمڕۆ، ھەرێمی دارفۆر لە رۆژئاوای سوودان بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان ریفراندۆم ئەنجام بدەن.
ریفراندۆمەکەی دارفۆر بۆ ئهوهیه ههر پێنج پارێزگاكهی ببنه ههرێمێكی یهكگرتوو یان ھەر پێنچ پارێزگا بە شێوەیەكی جیاواز سەر بە حكوومەتی سوودان بمێننەوە.
لە ساڵی 2003 شەڕ لەنێوان حکوومەتی سوودان و گرووپە چەكدارە جوداخوازەکانی دارفۆر دهستی پێكردووە، لە ئەنجامی شەڕی 13 ساڵەدا زیاتر لە 30 ھەزار کەس بوونەتە قوربانی.
عومەر بەشیر، سەرۆکی سوودان لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەو ریفراندۆمەیه، هۆكارهكهشی ئەو گرووپەیه ، كه سەرپەرشتی ریفراندۆمەکە دەکات و نزیکە لە حکوومەتی بەشیر، بهڵام ئەمریکا رایگەیاندووە، بەڕێوەچوونی ئەو ریفراندۆمە لەم کاتەدا، جێگهی گومانه و دانی پێدانانێت.
چاودێرانی سیاسی دەڵێن، چاوەڕێ دەکرێت خەڵکێکی زۆر بایکۆت ئەو ریفراندۆمە بکات، بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی دارفۆر بەھۆی شەڕوکوشتارەوە ئاوارەبوون و ھەلی دەنگدانیان نییە، ھەندێكی دیكە پێیانوایە ئەم ریفراندۆمە بۆ ئەوەیە تا دارفۆر ھەر لەژێر كۆنتڕۆڵی حكوومەتی خەرتووم دا بمێنێتەوە.