هيومان رايتس ۆچ: ئيسرائيل منداڵانى فه‌له‌ستينى خنكاندووه و ئه‌شكه‌نجه‌ى داوون
K24- هەولێر
له نوێترين راپۆرتييدا رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ رايگه‌ياند، ئيسرائيل هێزى بێ پاساوى بۆ ده‌ستگيركردنى منداڵانى فه‌له‌ستين به‌كارهێناوه و ناچارى كردوون له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا دانپێدانان واژوو بكه‌ن.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئيسرائيل منداڵانى خوار ته‌مه‌نى 11 ساڵى ده‌ستگيركردووه و ناچارى كردوون دانپێدانان واژوو بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ده‌سه‌ڵاتى ئيسرائيل ئاگادارى كه‌سوكارى منداڵه‌كانى نه‌كردووه‌ته‌وه له باره‌ى ده‌ستگيركردنييانه‌وه و شوێنى ده‌ستگيركردن و زيندانه‌كانيشى ئاشكرا نه‌كردوون.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ده‌سه‌ڵاتى ئيسرائيل كارى بۆ خنكاندنى منداڵان كردووه و بۆمبى له دژ به‌كارهێناوون و له كاتى ده‌ستگيركردنيشياندا ئه‌شكه‌نجه‌ى داوون.
هيومان رايتس ۆچ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، ده‌سه‌ڵاتى ئيسرائيل له ژێر هه‌ڕه‌شه و ترساندندا لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه كردووه و به بێ ئه‌وه‌ى ئاگادارى كه‌سوكاريان بكرێته‌وه و پارێزه‌ريان بۆ دابين بكرێت، ئه‌وان خراونه‌ته ژێر لێكۆڵينه‌وه‌وه.