بزانه بۆچی له منداڵی فێرمینهۆ له ماڵه‌وه به‌ند كراوه؟
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی له لێدوانێكدا باس له سه‌رده‌می منداڵی خۆی ده‌كا كه چۆن دایك و باوكی ئازاریانداوه و ڕێگرییان لێ كردووه تا یاریكردنی پێ ته‌رك بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ڕۆبێرتۆ فێرمینهۆ یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی Daily Telegraphـی به‌ریتانی باس له‌و ده‌كات كه ئه‌و نزیك بوو له‌وه‌ی به‌هۆی رێگرییه‌كانی دایك و باوكی واز له وه‌رزشكردن بێبه‌ش بێت.
فێرمینهۆ ده‌ڵێت: "زۆرجار تا نه‌چمه یاریكردن له ماڵه‌وه به‌ندیان ده‌كردم و ده‌رگه‌یان له‌سه‌ر داده‌خستم."
ده‌شڵێت: "دایك و باوكم داوایان لێ ده‌كردم له یاریكردن دووربكه‌مه‌وه و زیاتر وانه‌كانی قوتابخانه‌م بخوێنم، به‌ڵام دواتر هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوو، ورده ئاستم به‌ره‌و هه‌ڵكشان و ناو ده‌ركردن ده‌چوو، بۆیه چیتر نه‌یانتوانی ڕێگریم لێ بكه‌ن."
فێرمینۆ، یاریزانی به‌رازیلی ته‌مه‌ن 24 ساڵ له هاوینی ئه‌مساڵ به بڕی 29 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی هۆفینهایمی ئه‌ڵمانیاوه بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول گواسترایه‌وه، ئه‌مساڵ له سه‌رجه‌م خوله‌كان له 16 یاریی یانه‌كه‌ی به‌شداریی كردووه، دوایین یاری خۆشی كه به‌شداریی تێدا كرد له دژی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بوو كه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، گۆڵێكی تۆمار كرد و 2 گۆڵیشی بۆ هاوڕێیه‌كانی دروست كرد.