عێراق له یه‌ك مانگدا زیاتر له 96 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده كردووه
K24 – ھەولێر
بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له مانگی ته‌مووزدا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 96 ملیۆن به‌رمیل و كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته 908 ملیۆن دۆلار.
دوێێ شه‌ممه (1-8-2015) "عاسم جیهاد"، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بڵاویكرده‌وه: " به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ، ته‌نیا له مانگی ته‌مووزدا 96 ملیۆن و 245 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه و داهاته‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته 908 ملیۆن دۆلار، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له مانگی ته‌مووزدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی حوزه‌یراندا به‌رزبووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا 95 ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه داهاتیش گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلار".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌يه‌دا هاتووه: "بڕی هه‌نارده‌كراو له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره گه‌یشتووه‌ته 94 ملیۆن و 982 هه‌زار به‌رمیل، له به‌نده‌ره‌كانی باكووریشه‌وه 263 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت هیوای خواستووه، گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی هه‌نارده‌كردنی بڕی دیاركراو بێت كه رۆژانه 550 هه‌زار به‌رمیله، عیراق ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بگه‌یه‌نێته ئاستێكی بێ پێشینه.