عه‌بادى ره‌خنه‌ى له زێبارى گرت
K24- به‌غدا
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى ره‌وتى ئيسڵاح ره‌خنه‌ى له لێدوانێكى هۆشيار زێبارى وه‌زيرى دارايى عێراق گرت و رايگه‌ياند، رێگه به وه‌زيرى دارايى ناده‌ين مامه‌ڵه به نه‌وتى به‌سره‌وه بكات.
زاهير ئه‌لعه‌بادى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ياننامه‌يه‌كى له دژى لێدوانێكى هۆشيار زێبارى وه‌زيرى دارايى عێراق ده‌كردووه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، رێگه به وه‌زيرى دارايى ناده‌ين سامانى وڵات به تايبه‌ت نه‌وتى به‌سره بخاته ره‌هنى كۆمپانيا بيانييه‌كانه‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، له به‌سره به تێكڕاى دوو مليۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار به‌رميل نه‌وت رۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنرێت و ئه‌گه‌ر به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك به‌كاربهێنرێت هه‌موو عێراقييه‌كان سودى لێوه‌رده‌گرن.
ئه‌لعه‌بادى گوتيشى: وه‌زيرى دارايى با نه‌وت باكوور له برى نه‌وتى به‌سره بخاته ره‌هنى كۆمپانياكانه‌وه.
زێبارى، له لێدوانێكدا رايگه‌ياندبوو، عێراق ئاماده‌يه يه‌ده‌گى نه‌وتى شارى به‌سره بخاته ره‌هنى كۆمپانيا بيانييه‌كانه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى قه‌يرانى دارايى عێراق كۆتايى پێ دێت.