چاره‌نووسى ديناره‌كه‌ى داعش به كوێ ده‌گات
K24- هه‌ولێر
چالاكانى سوريا له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه وێنه‌ى دراوى داعشيان بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هاى يه‌ك دينارى داعش به‌رامبه‌ر به 140 دۆلارى ئه‌مريكاييه.
دراوه‌كه‌ى داعش، له زێڕ و زيو درووستكراوه و به نه‌خشه و گوڵه گه‌نم و ناوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" نه‌خشێنراوه.
به گوێره‌ى ناميلكه‌يه‌كى بڵاوكراوه‌ى داعش، ئه‌و رێكخراوه به نيازه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتييدا دراوى زێڕ و زيو به‌كاربهێنێت.
چالاكانى سوريا له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان نووسيويانه، هه‌ر دينارێكى زێڕين، به‌رامبه‌ر به 140 دۆلارى ئه‌مريكاييه.
دراوه زيويه‌كه، پێى ده‌وترێت درهه‌م و يه‌ك و پێنج و 10 درهه‌مى هه‌يه.
شيكه‌ره‌وه‌ى ئابوورى و به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له دامه‌زراوه‌ى فلاش پۆينت، ليس خورى، رايگه‌ياند، كارى له‌و جۆره واقيعييانه نييه و تواناى به‌رده‌وام بوونى نييه.
گوتيشى: "ئه‌و جۆره دراوه به‌هاى راسته‌قينه‌ى دراوبوونى نييه، ئه‌وه‌ى هه‌يه‌تى، به‌هاى ئه‌و مادده كانزاييه‌يه كه پێى درووست كراوه و ئه‌و به‌هايه‌ش پێى ناوترێت به‌هاى پاره".