وڵاته دڵخۆشه‌كان له ئه‌مريكاى باشوور و خه‌مباره‌كان له ئاسيان
K24 – هه‌ولێر
لە نوێترین راپرسی كە لە لایەن رێكخراوی گالۆپ بڵاوكراوەتەوە دڵخۆشترین وڵاتەكان لە ئەمریكای باشوورن، هه‌چى وڵاته خه‌مباره‌كانى جيهانن، كه‌وتوونه‌ته ئاسيا و ئه‌فريقيا و ئه‌وروپاوه.
بە گوێره‌ى ئه‌و راپرسييه، ئۆرۆگوای دڵخۆشترین وڵاتی جيهانه و پلەی یەكەمی بەدەستھێناوە و دوای ئەویش كۆلۆمبیا، ئێكوادۆر، گواتيمالا و ھیندوراس، په‌نه‌ما و ڤه‌نزوێلا و كۆستاریكا ھاتوون.
لە بەرانبەر دڵخۆشترینەكان، لە ریزبەندی خەمبارترین وڵاتانیش، سودان له كيشوه‌رى ره‌شدا پلەی یەكەمی بە دەستھێناوه و دواى ئه‌ويش ھەر یەك لە وڵاتانی تونس، به‌نگلادیش، توركیا ، بۆسنه، گورجستان و ئه‌فغانستان هاتوون.