دراوی 50 هه‌زاری ده‌خرێته بازاڕه‌وه
K24- ژووری هه‌واڵ
دراوی جۆری 50 هه‌زار دیناریی عێراقی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه خرایه بازاڕه‌وه.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به (باس)ی راگه‌یاند بانكی ناوه‌ندی عێراق دوو جۆر دراوی تازه ده‌خاته بازار، گوتی: "به‌پێی بڕیاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌بوو سێ مانگ له‌مه‌و به‌ر دراوی 50 هه‌زاری بخرایه بازار، به‌ڵام دواكه‌وت".
ئه‌حمد حاجی ڕه‌شید گوتیشی: "له پاڵ 50 هه‌زاری له ئێسته‌دا دراوی 100 هه‌زاریش چاپ ده‌كرێت و ئه‌ویش ده‌خرێته بازار".
به‌پێی خه‌مڵاندنی لقی بانكی ناوه‌ندی كوردستان، زیاتر له 200 تریلیۆن دیناری عێراقی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له بازاره‌كان و له ده‌ستی خه‌ڵك مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كرێت.
بۆ یه‌كه‌مجار دراوی عێراقی له ساڵی 1932 ده‌رچووه، چه‌ند جارێك دراوی عێراقی گۆرانكاری به‌سه‌ر هاتووه كه دواهه‌مین جار له ساڵی 2003 بوو كه له‌و كاته‌وه ئه‌و پاره ناسراوه به دراوه‌كه‌ی بریمه‌ر.