یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆر له ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیلی نزیك بووه‌ته‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ماوه‌یه‌كه سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆر به لێدوانه‌كانی سه‌رنجی میدیاكانی جیهانی بۆ خۆی ڕاكێشاوه، هه‌میشه دووپاتی كڕینی ئه‌ستێره‌كانی جیهانی تۆپی پێ ده‌كات، ئه‌و ئێستا ساموێل ئیتۆی به كاپتنی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه و ئێستایش باسی كڕینی ڕۆناڵدینهۆ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، له هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕی Goalـی ئینگلیزی‌دا هاتووه كه گولتێركن گه‌نجه‌ری سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆری توركیا نزیكبوونه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانی به‌ڕازیلی ڕۆناڵدینهۆ ڕاگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌واڵه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له یانه‌ی چاپی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌كانی توركیا باسی لێوه كراوه.
ڕۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵان ئێسته گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و برایه‌كه‌ی خۆشی ڕاسپاردووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانییه‌تی یانه‌كه‌ی گونجاوی بۆ ده‌ستنیشان بكات تا بیكاته دواوێستگه‌ی ژیانی وه‌رزشی خۆی.
یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆر له خولی نایابی تۆپی پێی توركیا یاری ده‌كات، له دوای به‌ڕێوه چوونی 11 هه‌فته به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌م دێت و به جیاوازی 11 خاڵیش له یانه‌ی بێشكتاشی خاوه‌نی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره كه به 26 خاڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه، ماوه‌یه‌كه سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه باس له كڕینی ئه‌ستێره‌كان ده‌كات، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕۆناڵدینهۆ باس له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندرییه پیرلۆی ئیتاڵیش ده‌كات.