ئه‌نقه‌ره ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تى دژى مۆسكۆ هه‌ڵبڕى
K24 – ئه‌نقه‌ره:
توركيا ناڕه‌زايه‌تى خۆى سه‌باره‌ت به بۆردومانكردنى ناوچه‌يه‌كى هاوسنوورى وڵاته‌كه‌ى له لايه‌ن روسياوه ده‌ربڕى.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، به مه‌به‌ستى پێدانى نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى، باڵيۆزى روسيايى له ئه‌نقه‌ره بانگ كرد.
ئه‌و ناڕه‌زايه‌تييه دواى ئه‌وه دێت، فڕۆكه‌كانى روسيا به مه‌به‌ستى بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعش، ناوچه‌يه‌كى هاوسنوورى توركيايان بۆردومان كردبوو.
توركيا له نامه‌كه‌يدا كه داويه‌تييه ده‌ستى ئه‌ندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى روسيا له‌و وڵاته، هۆشدارى ئه‌وه‌ى داوه، بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى هاوسنوورى كاردانه‌وه‌ى ماڵوێرانكارى به‌دوادا دێت.
توركيا داواشيكردووه، روسيا ده‌ست له بۆردومانكردنى ئه‌و ناوچانه هه‌ڵبگرێت، كه توركيا پێى وايه گوند و ناوچه‌ى توركمان نشينن.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئوغڵۆ، به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، روسيا نزيكه‌ى 40 گوندنشينى توركمانيى پێكاوه و ئه‌وه‌ش له لايه‌ن توركياوه جێى قبوڵكردن نييه.
توركيا و روسيا له 2011ه‌وه له باره‌ى ره‌وشى سوورياوه بۆچوونيان جياوازه و ئه‌نقه‌ره داواى رۆيشتنى ئه‌سه‌د ده‌كات و روسياش پشتيوانى له مانه‌وه‌ى ده‌كات.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت، هه‌فته‌ى داهاتوو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى روسيا، سێرگى لاڤرۆڤ به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركيا سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره بكات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.