ئه‌مريكا.. به ده‌ستڕێژ 16 كه‌س بريندار كران
K24– هه‌ولێر:
له ئاكامى ده‌ستڕێژدا 16 كه‌س له شارى نيو ئولينزى سه‌ر به ويلايه‌تى لويزياناى باشوورى ئه‌مريكا بريندار بوون.
شه‌وى رابردوو، به سه‌دان كه‌س له باخچه‌ى گه‌ڕه‌كێكى ئه‌و شاره كۆببونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كليپێك بۆ پارچه‌يه‌ك ميوزيك تۆمار بكه‌ن.
پۆليسى شاره‌كه، رايگه‌ياند، ئه‌و كه‌سانه مۆڵه‌تى ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌يان وه‌رنه‌گرتووه و كاتێك پۆليس گه‌يشتووه‌ته شوێنى رووداوه‌كه، ده‌ست به ته‌قه كراوه.
پۆليس روونيشيكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا هۆكارى ته‌قه‌كردنه‌كه نه‌زانراوه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى و فه‌رمانده‌ى پۆليس له نزيك شوێنى رووداوه‌كه، كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييان ئه‌نجامدا و تێيدا رايانگه‌ياند، 16 كه‌س به فيشه‌ك زامدار كراوون.
هه‌روه‌ها گوتيان: "كه‌سانێك هه‌ن، گه‌واهييان داوه و ئه‌وه‌يان ده‌ربڕيوه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ناسنه‌وه و پۆليس له هه‌وڵدايه ئه‌وانه رووبه‌ڕووى دادگا".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.