پێشبینی دەکرێ تورکیا ببێتە یەکەم کڕیاری گازی سروشتیی كوردستان
K24- مۆسكۆ
دواى دۆزینه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری گازی سروشتیی له هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی دەکرێ توركیا ببێته یه‌كه‌م وێستگه‌ی گواستنه‌وه و یەکەم کڕیاری ئەم گازه، شاره‌زایانی بوارى نه‌وت و گازیش پێیانوایه كوردستان ده‌توانێ ببێته جێگره‌وه‌ی رووسیا لە دابینکردنی وزە بۆ توركیا.
دكتۆره یلینا كوتیرلۆی، مامۆستای زانكۆ و ئابوریناس دەڵێ: "كوردستان ده‌بێته جێگره‌وه‌ی رووسیا لە رووی دابینکردنی وزە بۆ توركیا، چونکە نرخ و جۆری نه‌وت و گازی سروشتیی كوردستان له نەوت گازی رووسیا باشترە.
دكتۆره یلینا كوتیرلۆی دەشڵێ: "كوردستان ناوچەیەکی دەوڵەمەند و خاوه‌ن یه‌ده‌کێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام یه‌ده‌کی رووسیا رووی لە نەمانە و پێشبینی دەکرێت به‌شی 20 تا 50 ساڵی دیكە نەكات".
بەڵام شاره‌زایه‌كی دیکەی بواری وزه پێیوایه هه‌رچه‌نده توركیا بازاڕێكی فراوانه بۆ فرۆشتن و کڕینی سامانه سروشتییه‌كان، به‌ڵام هیچ لایه‌ك كێبركێی رووسیای پێ ناكرێت.
ڤێرۆنیكه نیكۆلایڤنه، سه‌رۆكی به‌شی كارگێریی و ئابووریی له زانكۆی هاوڕێیه‌تی نێوان گه‌لان له رووسیا دەشڵێ: "گاز بزنسێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانیی بە گازەوە بكه‌ی ته‌نیا خاوه‌نداریی كێڵگه‌كانی نه‌وت گرنگ نییه، پێویستت به بۆڕی گواستنەوە و پاڵاوگه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌موو هه‌بن ئەو کات ده‌توانی ببیته ركابه‌ری ئه‌و وڵاتانەی كه ئێستا ئه‌م بازرگانییە ده‌كه‌ن".
ئەوەی سەلماوە هه‌رێمی كوردستان به سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی هاوكێشه و سنووره داخراوه‌كانی به رووی خۆیدا كردووەتەوە و نه‌یاره‌كانی دوێنیشی كردووەته دۆست و كریاری ئه‌مرۆی نەوتی خۆی، له هه‌مانكاتیشدا پێشبینی دەکرێت هەرێمی کوردستان جێگە بە ھەندێ وڵاتانی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنەری وزه لێژ بكات و پێشكەوتنی زیاتر لەو بورەدا بەخۆیەوە ببینێ.