به‌وێنه.. بۆمبى ناو فڕۆكه رووسياييه‌كه له ژێر كێ دانرابوو؟
K24 – ھەولێر
رۆژنامه‌ى ده‌يلى ميلى به‌ريتانى، له راپۆرتێكيدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكه رووسياييه‌ى له شارى سيناى ميسر له ئاسماندا ته‌قێندرايه‌وه كه بووه هۆى گيان له‌ده‌ستدانى 224 كه‌س، دواى لێكۆڵينه‌وه‌كردن له‌لايه‌ن تيمى شاره‌زايانى بوارى فڕۆكه‌وانى له‌سه‌ر پاشماوه‌ى فڕۆكه‌كه، ده‌ركه‌وتووه يه‌كه‌م كه‌س كه بووه‌ته قوربانى، كچێك بووه به‌ناوى ماريا ئيفلفا، ته‌مه‌نى 15 ساڵان بووه.
لێكۆڵينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، بۆمبێكى چێنراو، له ژێر كورسى (A31) له نێو فڕۆكه‌كه دانراوه، ئه‌و كورسيه‌ش ماريا له‌سه‌رى دانيشتبوو، له ته‌نيشيشيه‌وه ئافره‌تێكى به‌ته‌مه‌ن دانيشتبوو.
ماريا خه‌ڵكى شارى (سانت پترسبۆرگ)ــه دايكى ناوى ماريانايه و ته‌مه‌نى 44 ساڵه، هه‌ردووكيان بڕيارياندابوو به‌مه‌به‌ستى گه‌شتوگوزار شارى شه‌رمه‌شێخ له وڵاتى ميسر بكه‌ن، دايكيشى له هه‌مان فڕۆكه‌دا به‌دوورى چه‌ند كورسييه‌ك له‌دواوه‌ى ماريا دانيشتبوو، له‌دواجاردا ئه‌م كاره‌ساته‌ى لێكه‌وته‌وه.
له هه‌فته‌ى رابردوو، حكوومه‌تى رووسيا رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا تا ئێستا له هه‌وڵه‌كانيان به‌رده‌وامن بۆ دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كرده‌وه تيرۆريستيه، به‌جۆرێك حكوومه‌تى رووسيا 50 مليۆن دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ى كه زانياريان بداتێ.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له‌ماوه‌ى پێشوودا، به‌رپرسياريه‌تى خۆيان له ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وه‌يه راگه‌ياند، گوايه ئه‌وان تۆڵه له رووسيا ده‌كه‌نه‌وه، چونكه رووسيا پشتگيرى و هاوكارى رژێمى سووريا ده‌كات و ناهێڵێ ئه‌سه‌د له‌ناوچێت.