مێسی ناگات به كریستیانۆ
K24 ـ هه‌ولێر
كێبڕكێی نێوان مێسی و كریستیانۆ هه‌موو سنوورێكی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌ر یارییه‌ك كه ئه‌و دووانه‌ی له‌خۆ كردبێت، چاوه‌ڕوانی تۆماری مێژووی تازه‌تر ده‌كرێ.
كریستیانۆ و مێسی له دوایین یارییه‌كانی خۆیان له چامپیۆنس لیگ گه‌رم و گوڕییه‌كی زۆریان به داتا و ژماره‌كان به‌خشی، پێشتر لیۆنێل مێسی له ڕووی زۆری تۆماركردنی گۆڵه‌وه لوتكه‌ی گۆڵكارانی مێژووی خوله‌كه‌ی گرتبوو، به‌ڵام دواتر كریستیانۆ باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه سه‌پاند و پێشی كه‌وته‌وه.
كریستیانۆ شه‌وی ڕابردوو 2 گۆڵی له دژی یانه‌ی شاختار تۆمار كرد و كۆی گۆڵه‌كانی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ 84 گۆڵ به‌رز كرده‌وه، هه‌رچه‌نده مێسی ـیش دوو گۆڵی له یانه‌ی ڕۆما تۆمار كرد، به‌ڵام هه‌ر نه‌یتوانی به پێش كریس بكه‌وێته‌وه. لیۆ ئێستا خاوه‌نی 79 گۆڵه و به 5 گۆڵ به پاش ڕۆناڵدۆ كه‌وتووه.
مێسی سه‌ره‌ڕای تۆماره مێژووییه‌كان له لیستی گۆڵكارانی چامپیۆنس لیگی ئه‌م وه‌رزه‌یش كه‌وتۆته دوای كریس، ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ئێسته به 7 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه، ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینییه‌كه‌یش جگه له‌م 2 گۆڵه‌ی شه‌وی ڕابردوو له تۆڕی گۆڵی گۆرگه‌كانی ڕۆمای گیر كرد، خاوه‌نی هیچ گۆڵێكی تر نییه، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆ له پێكان به‌و ئاستبه‌رزییه ترسێكی زۆری خستۆته دڵی كریس، بۆیه پێشبینی گۆڕانكاری له‌م ژماره و داتایانه به سوودی مێسی ده‌كرێت.