پۆتن داوای نەخشەی ئەو ھێزانە دەكات كە لە سووریا دژی داعش دەجەنگن

سەرۆكی رووسیا داوای نەخشەی ئەو ھێزانەی لە سەرۆكی فەرەنسا كردووە كە لە سووریا دژی داعش شەڕ دەكەن.

سەرۆكی رووسیا داوای نەخشەی ئەو ھێزانەی لە سەرۆكی فەرەنسا كردووە كە لە سووریا دژی داعش شەڕ دەكەن.

لۆران فابیۆس، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند کە:

"ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا داوای نەخشەیەكی لە پاریس كردووە تێیدا بە وردی شوێنی ئەو گرووپ و ھێزانە ئاشکرا بێت کە لە دژی داعش لە سووریا شەڕ دەكەن بۆ ئەوەی فڕۆكە جەنگییەكانی رووسیا نەیانكەنە ئامانج".

بە رای چاودێران بەم ھەنگاوە، مۆسكۆ دەیەوێ خۆی بە دوور بگرێت لە بۆردوومانكردنی ناوچەكانی ئەو ھێزانەی ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا ھاوكارییان دەكەن.

تائێستا رووسیا بەوە تۆمەتبار دەكرێت كەوا ئۆپۆزسیۆنی سووریا و گرووپە میانڕەوەكانی سووریا بە ئامانج دەکات.