وێنه و ڤيديۆ.. پادشا و ميره‌كانى سعووديه پێشوازى له بارزانى ده‌كه‌ن

K24 – رياز:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ پادشاى عه‌ره‌بستانى سعووديه كۆبوويه‌وه.
به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى چه‌ند دۆسييه‌كى هه‌نووكه‌يى و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عه‌ره‌بستانى سعووديه، بارزانى دوێنێ به سه‌ردانێك له ئيماراته‌وه گه‌يشته عه‌ره‌بستان.
پادشاى عه‌ره‌بستان، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز، وه‌ك رێزگرتنێكى تايبه‌ت له بارزانى، نيوه‌ڕۆخوانێكى تايبه‌تى سازكرد.
له‌و نيوه‌ڕۆخوانه‌دا هه‌ريه‌ك له محه‌ممه‌د بن نایف عه‌بدولعه‌زیز، جێنشینى عه‌ره‌بستان و وه‌زیری ناو‌خۆ، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان وه‌زیری به‌رگری و ژماره‌يه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی شانشينى عه‌ره‌بستان به‌شدار بوون.
دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شای سعوودیه كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشاى عه‌ره‌بستان، خۆشحاڵی خۆیی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیشاندا و هه‌ردوولا تاوتویێ په‌یوه‌ندیيه دوو قۆڵییه‌كان و چه‌ند پرسێكى جێبايه‌خى نێوانيان كرد.
رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه بارزانى به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى گه‌شتێكى ديپلۆماتى بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى گه‌يشته ئيمارات.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته، دوێنێ بارزانى گه‌يشته عه‌ره‌بستان.
له دواى كۆچى دوايى پادشاى پێشووى عه‌ره‌بستانى سعووديه، شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زيز، ئه‌مه يه‌كه‌م سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه بۆ وڵاتى سعووديه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)