به وێنه.. ژنه پاڵه‌وانه ره‌شپێسته‌كه بناسه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 60 ساڵ به‌سه‌ر چیرۆكی رۆزا پاركسدا تێده‌په‌ڕێت، پاركس ئه‌و ژنه ره‌ش پێسته‌ی كه ئاماده نه‌بوو كورسییه‌كه‌ی خۆی له‌ناو یه‌كێك له پاسه‌كانی نیویۆركدا بۆ سپی پێستێك چۆڵ بكات.
رۆزا لویس مه‌ككاولی پاركس، كه پێشتر به‌رگدروو بوو، یه‌كێكه له دیارترین ژنه چالاكوانه‌كان بۆ مافی ره‌ش پێستان له ئه‌مه‌ریكا، له 4.2.1913 له‌دایكبووه و نازناوی "دایكی ئازادی" پێ به‌خشراوه.
له رۆژی 1.12.1955، له شاری مۆنتیگۆمری ویلایه‌تی ئالاباما كاتێك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی جه‌یمس ئێ بلایك كه شۆفێری پاسه بوو، ره‌تده‌كاته‌وه به‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی بۆ كه‌سێكی سپی پێست چۆڵ بكات، له‌لایه‌ك پۆلیسه‌وه، به تۆمه‌تی سه‌رپێچیكردنی یاسا ده‌ستگیر ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی یاسای ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌بوایه ره‌شپێسته‌كان له شوێنی دیاریكراو دابنیشن و له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی كه‌سێكی سپی پێست بۆ ناو پاس، ده‌بوایه ره‌ش پێستێك شوێنه‌كه‌ی خۆی بۆ چۆڵ بكات و به پێوه بوه‌ستێت.
پاسه‌كه‌ی رۆزا پاركس، ئێستا له یه‌كێك له مۆزه‌خانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵگیراوه‌و، رۆژی له‌دایكبوونی ئه‌و ژنه بووه‌ته بووه‌ته سیمبولێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان و نه‌مانی جیاوازی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌نگی پێست، ساڵانه یادی ئه‌و رۆژه ده‌كرێته‌وه.
رۆزا لویس مه‌ككاولی پاركس له 24.10.2005 كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه: USA Today