فڕۆكەكانی فەرەنسا كارگەیەكی داعش بۆ دوستكردنی بۆمب بۆردومان دەکەن

ھێزی ئاسمانیی فەرەنسا رایگەیاند کە فڕۆكە جەنگییەکانییان كارگەیەكی رێکخراوی داعشیان بۆ دوستكردنی بۆمب لە سووریا کردە ئامانج.

K24

ھێزی ئاسمانیی فەرەنسا رایگەیاند کە فڕۆكە جەنگییەکانییان كارگەیەكی رێکخراوی داعشیان بۆ دوستكردنی بۆمب لە سووریا کردە ئامانج.

ھێزی ئاسمانیی فەرەنسا راشیگەیاند: لە ماوەی دوو رۆژدا پێنج ھێرشی سەختیان کردووەتە سەر مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لە دەوروبەری شارەکانی رومادی و مووسڵ و فەلوجە و شنگال.

ھێزی ئاسمانیی فەرەنسا ئاشکراشی کرد کە: فرۆکەکانیان لە فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی ئوردنەوە هێرشەکانیان ئەنجامدا کە بوونە هۆی لەناوبردنی كارگەیەكی دروستكردنی بۆمب لە ناوچەی قایم لە رۆژئاوای عێراق.

ئەم هێرشانەی فەرەنسا بۆ سەر داعش کاردانەوەی هێرشەکانی مانگی رابردوون کە داعش لە پایتەختی فەرەنسا ئەنجامیانی داو بوونە هۆی کوژرانی نزیکەی 130 کەس و برینداربوونی نزیکەی 300ی دیکە.