پەرلەمان جێگیربوونی هێزی تورکیا لە نزیکی مووسڵ تاوتوێ دەکات

راپۆرتی تایبەت بە دەزگای هەواڵگریی عێراق تاوتوێ دەکات

K24

بڕیارە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پرسی جێگربوونی هێزێکی سەربازیی تورکیا لە نزیکی شاری مووسڵ و پرسی بودجەی فیدڕاڵیی ساڵی 2016ی عێراق تاوتوێ بکات.

بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمان پرسی جێگربوونی هێزێکی سەربازیی تورکیا لە نزیکی شاری مووسڵ تاوتوێ بکات.

هاوکات بڕیارە پەرلەمان راپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2016ی عێراق و راپۆرتی تایبەت بە پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق تاوتوێ بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی بەدینەهاتنی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئامادەبوو دانیشتنی دوێنێی پەرلەمان بۆ ئەمڕۆ دواخرا.