حكومه‌تى هه‌رێم داواى گۆڕينى ئاراسته‌ى موشه‌كه‌كانى رووسيا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، راگرتنى گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى زيانى زۆرى له ئابوورى هه‌رێم داوه و داواشيكرد، رووسيا جێگره‌وه‌يه‌ك بۆ ئاراسته‌كردنى مووشه‌كه‌كانى به‌ره‌و سووريا بدۆزێته‌وه و به ئاسمانى هه‌رێمدا ئاراسته‌يان نه‌كات.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ده‌ريكردووه، هاتووه: "لە ٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ تاوەکو ئێستا بۆ چەندین جار گەشتە ئاسمانییەکانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و سلێمانی به بیانووى بۆردومانی مووشەکیی رووسیا بۆ سەر پێگەی تیرۆریستانی داعش لە سووریا، لە لایەن دەسەڵا‌تی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقییەوە راگیراون".
حكومه‌تى هه‌رێم پشتيوانى بۆ ئۆپراسيۆنه‌كانى دژ به داعش دووپاتكردووه و له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمە پشتگیریی هەموو ئۆپەراسیۆنێک دەکەین کە دژى تیرۆرستانى داعش ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەمە نابێت ببێتە هۆى راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی. دیارە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەبێ ڕاوێژ لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، سەرەڕای دروستکردنى کێشە بۆ هاووڵاتیانى هەرێم و گەشتیاران، زیانی ماددیی گەورەى هەیە بۆ هەردوو فڕۆکەخانەكە و کەرتى ئابوورى و بازرگانى لە هەرێم بە گشتی".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، حكومه‌تى هه‌رێم "نيگه‌رانى" له‌و جۆره كارانه ده‌ربڕيوه و داواى گۆڕينى ئاراسته‌ى مووشه‌كه‌كانى رووسيايى كردووه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمى كوردستان نیگەرانە لەم جۆرە کردارانە و بە فەرمی داوا لە حکوومەتی رووسیای فیدراڵ دەکات هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ حکوومەتى عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات، هەروەها بۆ ئاراستەکردنى مووشەکەکانى بە زووترین کات کار بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی دیکە بکات لە بری بەکارهێنانى ئاسمانى هەرێمى کوردستان".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شدا، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران به "ئه‌سته‌م"ى زانيوه حكومه‌تى عێراق بتوانێت "قه‌ره‌بووى زيانه‌كانى هه‌رێم بكاته‌وه" و نووسيويه‌تى: "لە کاتێکدا بەهۆى جەنگ دژى تیرۆرستانى داعش و بڕینى بەشە بودجەی هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغداوە و دابەزینى نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا، هەرێمى کوردستان تووشی قەیرانێکی دارایی بووە، راگرتنى گەشتە ئاسمانییەکان قەیرانێکى دیکە بۆ هەرێم دروست دەکات و ئەگەری قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیش لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی عیراقەوە ئەستەمە".