لە نەخۆشخانەیەكی دەروونیی لە مۆسكۆ 38 كەس مردن

لە نەخۆشخانەیەكدا كە 140 كەسی تێدابوو و 50 نەخۆشیی دەروونیان هەیە

K24

دەسەڵاتدارانی رووسیا رایانگەیاند کە بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە نەخۆشییە دەروونییەکان مۆسكۆ 38 كەس مردن و زیاتر لە 23ی دیکە برینداربوون.

لە ناوچەی فیرۆنۆزی شاری مۆسكۆ لە نەخۆشخانەیەكدا كە 140 كەسی تێدابوو و 50 نەخۆشیی دەروونیان هەیە و بەهۆی دۆخی نەخۆشییەکەیانەوە بە قەروێلەكانیانەوە بەسترابوون بەهۆی ئاگر کەوتنەوە 38 كەس مردن و زیاتر لە 23ی دیکە برینداربوون.

حکوومەتی رووسیا لەمبارەوە رایگەیاند کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە خێرا ئاگرەکەیان لەو نەخۆشخانەیە کوژاندەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم زیانە گەورەیەی لێكەوتەوە.