دڵە رواكێ و دوو دڵیی مرۆڤ توشی نەخۆشیی بیرچوونەوە دەكات

30% ئەو كەسانەی لە دڵە راوكێدا بوونە ئاستی ھوشیاریان لە دەستداوە.

K24

بەپیی توێژینەوەیەكی زانستیی كە پزیشكانی ئەمریکا ئەنجامیانداوە دڵە راوكێ و دوو دڵیی مرۆڤ توشی نەخۆشیی زەھایمەر ولەبیر چوونەوە دەكات.

بەپێی توێژینەوە ئەمریكییەكە: دڵە راوكێ و دوو دڵیی كاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئاستی  بیركردنەوەی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە ھۆی نەخۆشیی لە بیرچوونەوە.

پزیشكەكان تاقیكردنەوەیان لەسەر 500 كەس ئەنجامداوە كە تامەنیان لە نێوان 70 بۆ 80 ساڵیدایە و رۆژانە لە دڵە راوكێ و دوو دڵییدا بوونە و دوای سێ ساڵ دەركەوتووە کە توشی نەخۆشیی زەھایمەر بوونە لە كاتێكدا پێشتر ئەو نەخۆشییەیان نەبووە.

ھەر لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە 30% ئەو كەسانەی لە دڵە راوكێدا بوونە ئاستی ھوشیاریان لە دەستداوە.