كه‌ركووك.. بازرگانێك رفێندرا
K24 – كه‌ركووك:
چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كێكى شارى كه‌ركووك، بازرگانێكى عه‌ره‌ب ده‌ڕفێنن و تا ئێستا چاره‌نووسى نادیارە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى لە شاری كه‌ركووك، به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24ى راگه‌یاند، "پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوار چه‌كدار كه ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (فۆرد)يان پێبووه و جل و به‌رگی سه‌ربازیان پۆشیوه له گه‌ڕه‌كى "واست"ى شارى كه‌ركووك بازرگانێكیان رفاند.
سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، "ئه‌و بازرگانه ناوى ناسر مه‌حموده و بە رەگەزعه‌ره‌به".
رفاندنی ئەو بازرگانە لە كاتێكدایە كە پێشتر ماڵپه‌ڕى كوردستان24 بڵاویكردبووە لە ماوەی ھەفتەیەك 6ھاووڵاتی لە كەركووك رفێندراون، سەرچاوە ئەمنیەكانی شارەكە ئەوەیان پشتڕاستكردبووە كە رفاندنی ھاووڵاتیان زیادیكردووە و ھێزە ئەمنیيەكان لە ھەوڵی دەستگیركردنی ئەو گروپەدان كە ھاووڵاتیان دەڕفێنن.