ئارێز عه‌بدوڵڵا: روانگه‌ى ستراتيژى ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، ئارێز عه‌بدوڵڵا، ده‌پرسێت: "بۆچى سه‌ردانى عێراق نه‌كه‌ين".
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتيى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆدا، ئارێز عه‌بدوڵلا گوتى: "سه‌ردانى شاندى يه‌كێتى بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه بووه پرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا يه‌كلابكرێنه‌وه و كار بكرێت بۆ پته‌وتركردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كاندا".
گوتيشى: "بۆيه شاندى يه‌كێتى به قورساييه‌كى زياتره‌وه به‌شداريكرد، چونكه پێويسته كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين و ئه‌وه ببێته هانده‌ر و هه‌نگاوى گه‌وره له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بنرێت".
سه‌باره‌ت به يه‌كهه‌ڵوێستى له باره‌ى چاره‌سه‌رى پرسه‌كانه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى و گوتى: "به‌داخه‌وه ئێمه له‌سه‌ر چ بابه‌تێك يه‌كيين، به‌ڵێ راسته له هه‌ندێك پرسى نيشتيمانى و نه‌ته‌وه‌يى و دژايه‌تى تيرۆر و داعش يه‌كهه‌ڵوێستين، به‌ڵام ناكۆكييه‌كان زۆرن".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانى شاندێكى باڵاى يه‌كێتى بۆ به‌غدا ئارێز عه‌بدوڵڵا پرسيارى كرد، "بۆچى سه‌ردانى عێراق نه‌كه‌ين"، هه‌ر خۆى له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌دا گوتى: "له كاتێكدا روانگه‌ى ستراتيژى ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقدايه و پێويسته به وتوێژ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين".