رووسیا و ئەمریكا زەمێنەیەكی ھاوبەش دەربارەی سووریا دەدۆزنەوە

ھەردوولا رێككەوتن ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن.

K24

رووسیا و ئەمریكا زەمینەیەكی ھاوبەش دەربارەی قەیرانی سووریا دەدۆزنەوە، بەڵام ھێشتا لەسەر ئایندەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی رووسیا ھاوڕا نین.

چاوەڕوان دەکرێ ئەم پرسە لە چوارچێوەی گڕدبۆنەوەی رۆژی ھەینیی داھاتووی ھێزە جیھانییەكان لە نیویۆرك باسی لێوە بکرێت.

جۆن كێریی، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە دوای دانووستانەکانی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند: "كردبوونەوەی نیویۆرك لە دوای رێككەوتنی ھەردوو وڵات لەسەر ھەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتیی و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ گواستنەوەیەكی چاوەڕوانكراو لە سووریا دێت“.

كێریی گوتیشی: "لە نیویۆرك لەگەڵ گرووپی پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ سووریا كۆدەبینەوە و لە نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێك دەردەكەین كە پەیوەست دەبێت بە ھەنگاوەكانی تایبەت بە دانووستانەكان و ئاگر بەست لە سووریا".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەشی کرد کە: "ئەمریكا و رووسیا زەمینەیەكی ھاوبەشیان دۆزیوەتەوە و رێككەوتن ئێستا ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن".

لای خۆیەوە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە: وڵاتەكەی پشتگیریی كۆبوونەوەی نیویۆرك دەكات.

لاڤرۆڤ گوتیشی: "سەرەڕای ناكۆكییەكانی نێوان ھەردوو وڵات، ھەر كاتێك رووسیا و ئەمریكا لە سەر ھەمان ئاراستە بە یەك بگەن دەتوانن پێشكەوتن بەدەست بێنن".

لاڤرۆڤ گفتوگۆكانی لەگەڵ كێریی بە گرنگ ناوبرد و گوتی كە رووسیا و ئەمریكا دەربارەی قەیرانی سووریا ھاوتەریبن.