فەیسبووک بێ بەرامبەر بەکاربێنە

یەك لە سەر سێی جیھان لێی سوودمەند دەبن

K24

لە رووداوێكی مێژووییدا كە پێش ئێستا كەرتی تەكنەلۆجیا بەخۆیەوە نەیبینیوە ژمارەیەكی زۆر لە بەكارھێنەرانی فەیسبووک لە 30 وڵاتی جیھان تووشی سەرسورمان بوون كاتێ نامەیەكیان لە كۆمپانیای فەیسبووكەوە پێگەیشت و تێیدا کۆمپانیاکە ئاگاداریان دەکاتەوە کە لەمەودوا دەتوانن فەیسبووک بە ئینتەرنێتی خۆرایی بەكاربینن.

ئەم ھەنگاوە بەھەماهەنگیی کۆمپانیای فەیسبووك و چەند كۆمپانیایەکی دیکەی گەیاندن نراوە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و بەکارهێنانی فەیسبووك و ژمارەیەك لە پێگە و ماڵپەڕی ئەلیكترۆنیی دیکە لە چوارچێوەی internet.org كە لە پرۆژەكەی فەیسبووكدا ھەیە خزمەتەكانیی بگەینێتە یەك لە سەر سێی دانیشتوانی جیھان.