حاجی كاروان: په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێنينه‌وه
K24 – ھەولێر:
ئەندامى پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسيۆنى یەكگرتووی ئیسلامی حاجی كاروان، ریگەیاند، لایەنە سیاسیەكان خۆیان و ئێمەشیان ئيحراجكردووە.
لە میانی بەشداریكردنی لە گه‌شتى ھەواڵەكانی كوردستان24، حاجی كاروان، ئەندامى پەرلەمانی كوردستان رايگه‌ياند، "لایەنە سیاسیيەكان خۆیان و ئێمەشیان ئيحراج كردووە، كە ئێستا وەك ئەندامانی پەرلەمان لەگەڵ ھەر یەك لە سەرۆكی پەرلەمان یان جێگر كۆببینەوە دووبەشی دروست دەبێت".
گوتیشی: "ئێستا بە نیازن ليژنەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسیيەكان لە ئەندامانی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان پێكبھنرێت، ھەموویان رەزامەندیان نیشانداوە تەنھا بزوتنەوەی گۆڕان ماوە لەگەڵ ئەوانیش كۆدەبینەوە، پەیوەندیمان پێوەكردوون و ئامادەییان دەربڕیوە".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سبه‌ى يه‌كشه‌ممه شانده‌كه‌ى په‌رله‌مانتاران سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵياندا كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆده‌نگييه‌ك له باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى پرسى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بخه‌نه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها گوتى: "بڕیارمانداوە ئەگەر وەك ليژنەكە ھیچمان پێنەكرێت؛ ئەوا بە كۆكردنەوەی 56 واژۆی ئەندامانى پەرلەمان، پەرلەمان ھەڵوەشێنینەوە، چونكە لە رووی پەیڕەوی ناوخۆ و یاساوە ناتوانین كۆببینەوە، بۆیە ئەمە كارتى فشاری ليژنەكە دەبێت".
سه‌باره‌ت به مه‌ترسييه‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و تێكچوونى ره‌وشى سياسى هه‌رێم، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى يه‌كگرتووى ئيسلامى گوتى: "راسته ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات، به‌ڵام زووتر چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران خاوه‌ن ئيراده‌ى خۆيان بن، به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حزبه سياسييه‌كان، 56 په‌رله‌مانتار ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه، ئه‌وا په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له رووى ياساييه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانيشى ناوێت".
له 12ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2015ه‌وه په‌رله‌مانى كوردستان هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه و به هۆى ئه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان رێككه‌وتننامه‌ى 17ى نيسانى 2014ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، پارتى رازى نييه يوسف محه‌ممه‌د سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه. له به‌رامبه‌ريشدا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داوا ده‌كات، ره‌وشى هه‌رێم بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ پێش 12ى ئۆكتۆبه‌ر.